کارگەیەکى پاککردنەوەی تۆوى گەنم لە سلێمانی دروست دەکرێت

"لە یەک کاتژمێردا 10 بۆ 12 تۆن گەنم ئامادە دەکات"

لە سلێمانى کارگەیەکى پاککردنەوەى بنەتۆوى گەنم بە تواناى “10 بۆ 12 تۆن لەکاتژمێرێکدا” دروست دەکرێت، وەک وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم ئاشکرایکردووە.

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، “بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی تۆو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی، لەگەڵ کۆمپانیای AKY تەکنەلۆژیی تورکی ڕێککەوتون، بەمەبەستی دروستکردنی کارگەیەکی پاکردنەوەی تۆوی گەنم بە توانای 10 بۆ 12 تۆن لەکاتژمێرێکدا”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “پرۆژەکە لەلایەن کەرتی تایبەت و بە چاودێریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێ بەجێ دەکرێت، لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، ئەم کارگەیە ئامێری زۆر پێشکەوتوو مۆدێرن لە خۆ دەگرێت لەگەڵ چوار گەنجینە کە لە ئێستادا 65%ى کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە”.

لەبارەى ڕۆڵى پرۆژەکە، وەزارەتى کشتوکاڵ ڕایگەیاندووە، “گرنگی دامەزراندنی ئەم کارگەیە لەوەدایە ساڵانە لە توانایداهەیە زۆرترین بڕی بنەتۆوی گەنم لە جوتیاران وەربگرێتەوە، دواتر پاک بکرێتەوە و دەرمان بکرێت وەک بنەتۆوێکی پەسەند کراو دابەش بکرێت بەسەر جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی”.

وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەکردووە، دەرگامان کراوەیە و پشتیوانی و کارئاسانی لە هەموو کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت دەکەین کە بیەوێت وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە کەرتی کشتوکاڵیدا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات”.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$83.44  $0.17  0.20%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$78.91  $0.17  0.22%  
زێڕ 
$2,382.30  $3.20  0.13%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.06  $0.06  0.22%  
گازی سروشتی  
$2.51  $0.016  0.64%  
گازۆلین 
$2.55  $0.0087  0.34%  
ئەلەمنیۆم 
$2,601.75  $21.75  0.84%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.46  $0.0139  0.57%