حیکایەتى شیرین و فەرهادى موچەى هەرێم هێشتا سەرەتایەتى

"ئابوریی سەربەخۆ وەک چارەسەر"

پشتیوان جەلال

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەندی ئابوری و ڕاوێژکارى بازرگانى

کاربەدەستانی عێراق باش لەوە تێدەگەن کە هەرێمی کوردستان یەک شتی لە عێراق خراپترە، ئەویش مووچەی 30 ڕۆژ جارێکە، ئیتر لەڕووی ئابوری، کشتوکاڵ، گەشتیاری و ئاسایشەوە، هەرێم 100 ساڵ لەپێش عێراقەوەیە، وەک کورد دەڵێت، ئەم دوو ناوچە جوگرافییە بەس خوایان یەکە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر “پرۆژەی هەژماری من” بخاتە جێبەجێکردنەوە و ڕاکێشانی گوژمەی گەورەی پارە بە یەکجار سنووردار بکات، تاڕادەیەک کێشەی دابەشکردنی موچە 30 ڕۆژ جارێک ڕەنگە کۆتایی بێت.

ئەوەی من لێی دەترسم، ئەگەر بەغداد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببەستێتەوە بە وەزارەتی دارایی ناوەندەوە، لەلایەک موچەی خەڵکێکی زۆر دەبڕێت بە بیانوی بندیوار و تۆمارنەبوو لای ئەوان، لەلایەکی دیکەوە ئەو پرۆژەی هەژماری منە سەرکەوتوو نابێت، ئەوەش بزانن بەغداد 30 ڕۆژ جارێک موچەی موچەخۆرانی هەرێم نادات وەک موچەخۆرانی خۆی.

با حساباتێکتان بۆ بکەم..

بودجەى بۆ دابەشکردنى موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان 913 ملیار دینارى مانگانەیە، وەک وەزارەتى دارایی و ئابوریی هەرێمى کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، حکومەتى عێراقیش بینیومانە بە هەزار تکا و ڕجا و لێدوان، چەند مانگ جارێک 618 ملیار دینارى ناردووە.

ئەگەر وەزارەتى دارایی عێراق بڕیار بدات موچەى هەرێم ڕاستەوخۆ دابەش بکات، ئەوا دەبێت مانگانە بودجەیەکى 913 ملیار دینارى بۆ ئامادە بکات، ئێ دڵنیابن شتى وا ناکات، چونکە لەڕووى زمانى ژمارەوە خۆى بە دۆڕاو دەزانێت، حکومەتى هەرێم داهاتى ناوخۆى بۆ خۆى بێت و ئەوان موچە دابەش بکەن.

بۆیە پێدراوەکان دەرخەرى ئەوەن، حیکایەتى شیرین و فەرهادى موچەى هەرێم لەنێو ئەو دوو حکومەتەوە هێشتا سەرەتایەتى.

حکومەتى هەرێمى کوردستان دەگات بە قۆناغێک، جارێکى تر بیر لە ئابوریی سەربەخۆ بکاتەوە، بەڵام بە هەڕەمەکییەکەى جاران نا، بەڵکو دەبێت سێکتەرە نانەوتییەکان بەهێز بکات و چاکسازیی گەورە لە خەرجیی حکومەتى هەرێم بکات.

لە کۆتاییدا دەڵێم، دینارێک لە هەرێمى کوردستان و دینارێک لە بەغداد هەمان بەهایان نییە، دوو ناوچەى تەواو جیاوازن لەڕووى ئابورییەوە، ئەمەش کورتەیەک لە نوسینى داهاتووم دەبێت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.34  $0.93  1.27%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.09  $1.07  1.53%  
زێڕ 
$2,665.90  $43.50  1.61%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.75  $0.45  1.60%  
گازی سروشتی  
$3.27  $0.187  5.41%  
گازۆلین 
$2.00  $0.0076  0.38%  
ئەلەمنیۆم 
$2,564.25  $6.50  0.25%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0298  1.33%