نرخى نەوت 90 دۆلارى تێپەڕاند
ئەمریکا هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتە
![](https://bn24.org/wp-content/uploads/2021/10/75277699-28EE-47F0-A0E7-5CC943CDF94F-780x470.jpeg)
بەهۆى زنجیرەیەک سزاى نوێی ئەمریکا بۆ سەر ڕوسیا، نرخى نەوت جارێکى دیکە 90 دۆلارى تێپەڕاند.
نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت (کاتژمێرى 20:00 بەکاتى هەرێمى کوردستان) بەرامبەرە بە 90 دۆلار و 37 سەنت.
هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت (نەوتى ئەمریکى)، بەرامبەرە بە 87 دۆلار و 14 سەنت.
نرخى نەوتى خاو لە بۆڕسەى جیهان، بە ڕێژەى 5% بەرز بووەتەوە.
ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونى نامتمانەیی لە بازاڕى وزەى جیهان و ترس لە کەمبوونەوەى خستنەڕوو.
ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو ئاڵۆزییەى بەهۆى دۆخى ئیسرائیل و غەزە هاتووەتە ئاراوە، هاوکات توندکردنەوەى سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر کەرتى نەوتى ڕوسیا، هۆکارى ئەو ترسەن لە بازاڕى وزە دروست بووە.