هەرێم.. پێشبینى دەکرێت نیوەى بەشى پێداویستیی ناوخۆ گەنم بەرهەم بێت

"2 ملیۆن و 599 هەزار و 580 دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە"

لە هەرێمى کوردستان، ئەمساڵ زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوى بە گەنم چێندراوە، پێشبینی دەکرێت، بەرهەمی گەنم نزیکەی 400 هەزار تۆن بێت.

زێدا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى هەرێمى کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێم رایگەیاندووە، “لە هەرێمى کوردستان، لە ساڵێکدا پێویستیمان بە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم دەبێت، تاوەکو بگەینە ئاستی ئاسایشی خۆراک لەڕووی نیشتیمانییەوە”.

سەبارەت بە رێژەى ئەو گەنمەى ئەمساڵ بەرهەمهێندراوە، زێدا محەمەد ئاشکرای کردووە، “بەهۆی وشکەساڵییەوە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمى گەنم کەمببێتەوە، بۆ ئەمساڵ دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین، بەرهەمی گەنم لە نێوان 300 بۆ 400 هەزار تۆن بێت”.

ئەو بەرپرسەى کشتوکاڵ هەندێک ئامارى ئاشکرا کردووە بەجۆرێک، لە هەرێمی کوردستان 38 هەزار و 948 جوتیار هەن، بۆ ئەمساڵیش 2 ملیۆن و 599 هەزار و 580 دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە، لە کۆی 3 ملیۆن و 593 هەزار پارچە زەویی کشتوکاڵی.

پێشتر وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم رایگەیاندبوو، ئەمساڵ گەنمی وەرگیراو بە نرخی 850 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تۆنێك.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$88.00  $1.00  1.15%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$82.96  $1.06  1.29%  
زێڕ 
$2,343.30  $3.10  0.13%  
یەک ئۆنسە زیو 
$25.01  $0.0796  0.32%  
گازی سروشتی  
$1.79  $0.001  0.06%  
گازۆلین 
$2.72  $0.0359  1.34%  
ئەلەمنیۆم 
$2,570.25  $93.75  3.52%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.58  $0.0236  0.92%