توێژینەوەیەکى نوێ دڵخۆشترین کار و پیشەى دیارى کردووە

کام ئیش خۆشترینە؟

بەگوێرەى توێژینەوەیەکى نوێ، دڵخۆشترین کار و پیشە لە جیهاندا، ئەو کارانەن کە لە ژینگەیەکى کراوەدان نەک قەتیسبوو لە نێو نوسینگەیەک یان نێو بینایەکدا.

کۆمپانیاى BambooHR ئەوانەى لە کارى بیناسازیدا کار دەکەن، بەرزترین ئاستى دڵخۆشییان هەیە بەراورد بە هەر جۆرێک کارى دیکە.

ئەو کۆمپانیایە بۆ ئەو توێژینەوەیە، پشتى بە شیکاریکردنى داتا و زانیارییەکانى 57 هەزار کرێکار لە زیاتر لە هەزار و 600 کۆمپانیاى جیاواز لە جیهان بەستووە، لەنێوان 2020 بۆ 2023.

ڕاپۆرتەکە دەرخەرى ئەوە بووە، ئاستى دڵخۆشى بە کار و پیشە لە ماوەى ئەو سێ ساڵە بەرز و نزمى کردووە، بەڵام ئەوانەى لە بیناسازیدا کار دەکەن، بەردەوام لە ئاستێکى بەرزى دڵخۆشى بوون و دڵیان بە کارەکەیان خۆش بووە.

بەشێک لە هۆکارى ئەو دڵخۆشییە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کرێی ئەو کارە بەرزە و بەردەوام هەلى کار هەیە، بەدەر لەوە، کارکردن لە ژینگەیەکى کراوە جێی دڵخۆشییانە.

لەنێو سەرجەم کار و پیشەکانى ئەمریکا، ڕێژەى ڕازیبوون بە کار لەلایەن کارمەندانەوە، ڕیزبەندییەکە بەمجۆرەیە.

یەکەم- کرێکارانى بیناسازى.

دووەم- ئەوانەى لە کەرتى تەکنەلۆژیا کار دەکەن.

سێیەم- ئەوانەى لە بوارى دارایی کار دەکەن.

چوارەم- ئەوانەى لە دامەزراوە قازانجنەویستەکان کار دەکەن.

پێنجەم- ئەوانەى لە خواردنگەکان کار دەکەن.

شەشەم- ئەوانەى لە کەرتى گەشتوگوزار و میواندارى کار دەکەن.

حەوتەم- ئەوانەى لە کەرتى فێرکردن کار دەکەن.

هەشتەم- ئەوانەى لە مەڵبەندەکانى خۆپارێزى تەندروستى کار دەکەن.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$83.67  $0.23  0.28%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$78.98  $0.02  0.03%  
زێڕ 
$2,313.60  $2.60  0.11%  
یەک ئۆنسە زیو 
$24.37  $0.1  0.41%  
گازی سروشتی  
$2.04  $0.105  5.43%  
گازۆلین 
$2.59  $0.0163  0.63%  
ئەلەمنیۆم 
$2,520.75  $50.50  1.96%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.45  $0.0058  0.24%