پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ 2023 چەند دەبێت؟

ئابوریناسێک زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

ئابوریناسێک لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023، ئاشکرای دەکات، پشکی هەرێم وەک خۆی دەمێنێت و عێراقیش لەم مانگەوە 200 ملیارەکە دەنێرێت.

نەبیل مەرسومى، ئابوریناسى عێراق و مامۆستای زانکۆ لە پەڕەى خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، “پشکى هەرێم لە بودجەى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2023، هەمان پشکى بودجەى 2021 دەبێت”.

بە وتەى ئەو ئابوریناسە، “هەرێمى کوردستان مانگانە 200 ملیار دینارى پێدەدرێت، نەوتەکەى لاى خۆى دەمێنێتەوە”.

“لە مانگى تشرینى دووەمەوە کە ئەم مانگە دەکات، هەرێم ئەو بڕە پارەى بۆ خەرج دەکرێت، چونکە یەکێکە لەو مەرجانەى کە حکومەتى نوێی عێراقى پێ پێکهێندراوە”، وەک نەبیل مەرسومى لە چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردووە.

لە کۆتایی وتەکانیدا، ئەو ئابوریناسە عێراقییە دەڵێت، تاوەکو بودجەى 2023 تەواو نەکرێت، نازانین ئەو زانیارییانە ڕاستن یاخود نا.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.74  $0.22  0.30%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.42  $0.13  0.18%  
زێڕ 
$2,748.00  $8.70  0.32%  
یەک ئۆنسە زیو 
$29.04  $0.05  0.17%  
گازی سروشتی  
$3.41  $0.028  0.83%  
گازۆلین 
$2.00  $0.0112  0.56%  
ئەلەمنیۆم 
$2,557.00  $7.00  0.27%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0083  0.37%