“بانکى نیشتمان” ناوى بانکە حکومییەکەى هەرێم دەبێت

بە سەرمایەى 250 ملیار دینار دادەمەزرێندرێت

حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستى کردووە بە دامەزراندنى بانکێکى حکومى، ناوى ئەو بانکە “بانکى نیشتمان” دەبێت و بە سەرمایەى 250 ملیار دینار دادەمەزرێندرێت.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەرى گشتیی بانکە بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستان، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاندووە، “بانکی نیشتمان بانکێکی حکومییە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاریی وەزیری دارایی و ئابوریی دادەمەزرێندرێت”.

ئەو بەڕێوەبەرەى بانکە بازرگانییەکان ئەوەشى خستوەتەڕوو، “ئەو بانکە کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی بانکە حکومییەکان و بانکە بازرگانییەکان کە لە ئێستادا ژمارەیان 94 بانکە”.

بە وتەى مەولود سابیر، “یەکێک لە کارەکانی ئەو بانکە، ئەوەیە کە چاکسازی بکات لە بواری بانکی و بتوانین بە زووترین کات، ئەو بانکە ببەستینەوە بە بانکی ناوەندی عێراقی و پاشان بە بانکەکانی دەرەوە بۆ ئەوەی هەموو ئەو کردارە بانکییانەی کە بانکە پێشکەوتووەکان ئەنجامی دەدەن، ئێمەش لە بانکی نیشتمان ئەنجامی بدەین”.

“سەرمایەی ئەو بانکە 250 ملیار دینارە، لەو بڕە 25 ملیاری بە نەخت لە ئەژمێرێکی تایبەت لە بانکی ناوەندیی عێراقی لە لقی هەرێمی کوردستان دانراوە، هەروەها 225 ملیار عەقاراتی بانکە بازرگانییەکانە، خۆشبەختانەش ئەوە هەموو ڕێکارەکانی تەواو بووە”، وەک مەولود سابیر ئاشکراى کردووە.

ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو هەنگاوانەى ئەوان دایانناوە سەر بگرێت، ئەوا دەتوانن هاوشێوەى بانکەکانى دیکەى سەر بە بانکى ناوەندیی عێراق، پێشینە بە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان بدەن.

https://www.facebook.com/BusinessNews20/videos/602792294850986

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.52  $1.11  1.51%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.32  $1.30  1.86%  
زێڕ 
$2,676.10  $33.30  1.23%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.86  $0.34  1.21%  
گازی سروشتی  
$3.29  $0.164  4.75%  
گازۆلین 
$2.01  $0.0187  0.94%  
ئەلەمنیۆم 
$2,568.50  $2.25  0.09%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0355  1.59%