گوژمەی 280 ملیۆن دینار بۆ گەڕەکێکی سلێمانی تەرخان کرا

بۆ ئاوەڕۆ

بە گوژمەی زیاتر لە 280 ملیۆن دینار، تۆڕێكی ئاوەڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دروست دەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە گوندی كۆستەی چەم لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەكرەجۆ، پرۆژەیەكی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێ و بۆ تەواوكردنی پرۆژەكەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا گوژمەی زیاتر لە 280 ملیۆن دیناری خەرج كرد.

وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە، بڕیار درا بە خەرجكردنی گوژمەی 280 ملیۆن و 362 هەزار و 500 دینار، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆی چەند كۆڵانێك لە گوندی كۆستەی چەم لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەكرەجۆ.

https://www.facebook.com/1491410667793969/posts/3062901177311569/

 

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.19  $1.38  1.90%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.18  $1.43  2.08%  
زێڕ 
$2,666.90  $15.20  0.57%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.39  $0.198  6.20%  
گازۆلین 
$2.07  $0.0291  1.42%  
ئەلەمنیۆم 
$2,638.25  $5.25  0.20%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.26  $0.036  1.62%