زیانى لافاوەکەى هەولێر “21 ملیار دینار”ە

هەزاران خێزان ئاو چووەتە ماڵەکانیانەوە

پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، زیانی لافاوەکەى پارێزگاکەی بە 21 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، داوای هاوکاری لە حکومەتی عێراقیش دەکات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، “شەوی 17/12/2021، لافاو 15 شوێنی هەولێری گرتووەتەوە و 12 کەس گیانیان لەدەستداوە، 10 کەسیان تەرمەکانیان گەیشتووەتە پزیشکی دادوەری و رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە“.

پارێزگارى هەولێر لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکانەوە، وتی، “ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە، برتین لە سێ هاوڵاتیی هەولێر، کوردێکی ئیزدی، سێ هاوڵاتیی بە رەگەز عەرەب، هاوڵاتییەکی تورک، دوو هاوڵاتیی نیپاڵی. تا ئێستاش دوو هاوڵاتیی بێسەروشوێنن بە ناوەکانی ئومێد شامل و منداڵێک بەناوی دانەر نەبەز“.

ئومێد خۆشناو لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاشکرایکرد، “لافاوەکە کاریگەریی زۆرى هەبوە، زیانە مادییەکانیش زۆرن، 2 هەزار و 509 خێزان ئاو چوەتە ماڵەکانیان، 402 خانووش زیانیان بەرکەوتوە و دیوارەکانیان رووخاوە یان دەرگا و پەنجەرەکانیان تێکچون، هەروەها 867 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتوە، کە ژمارەیەکیان ئۆتۆمبێلی حکومین“.

“لەلایەکى دیکەوە، 153 دوکان و مارکێت و کارگە و پێشانگای ئۆتۆمبێل و گەراج زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها زیان بە ژمارەیەکی زۆر زەویی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری کەوتوە“، وەک پارێزگارى هەولێر ئاماژەى پێکردوە.

ئەوەشى خستەڕوو، “زیانی زۆریش بەر رێگاوبان و تۆڕی کارەبا و ئاو و پرد و قوتابخانە و بینای حکومی کەوتوە، هەردوو بەنداوی بچوکی بێستانە و کەردز زیانیان بەرکەوتوە و مەترسییان لەسەرە، ئێستا تیمەکانمان لەوێن کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان“.

https://www.facebook.com/omed.xoshnaw.official/videos/218217837134379/

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئومێد خۆشناو، “بە گشتیی زیانەکانی لافاوەکە،بە 21 ملیار دینار دەخەمڵێندرێت“.

پارێزگارى هەولێر، داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد، “لە بودجەی فریاکەوتن پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت بکات، کە مافێکی دەستوری و یاسایی خۆمانە، بۆ ئەوەی قەرەبوی زیانلێکەوتوان بکرێتەوە“.

ئەوەشی خستەڕوو، “بۆ رێزگرتن لە گیانی قوربانییانی لافاوەکەی هەولێر و کەسوکاریان، هەروەها ئەو خێزانانەی زیانیان بەرکەوتوە، هاوکات ریزگرتن لە گیانی ئەو پێشمەرگە و هاوڵاتییانەی چەند رۆژێک لەمەوبەر بەدەستی چەکدارانی داعش شەهید کران، وەک پارێزگای هەولێر، بۆ سەری ساڵی نوێ هیچ چالاکییەکی فەرمی ئەنجام نادەین“.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$72.17  $1.44  2.04%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.64  $1.43  2.13%  
زێڕ 
$2,797.00  $15.90  0.57%  
یەک ئۆنسە زیو 
$30.87  $0.52  1.66%  
گازی سروشتی  
$2.83  $0.033  1.15%  
گازۆلین 
$1.98  $0.0295  1.51%  
ئەلەمنیۆم 
$2,649.00  $12.25  0.46%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.19  $0.0524  2.46%