پێنج هەڵەی دارایی كە لە ئایندەدا لێییان پەشیمان دەبیتەوە
خۆشگوزەرانیی ئایندە پشت بەو بڕیارانە دەبەستێت كە لەڕووی داراییەوە ئەمڕۆ دەیدەین، بۆیە باشترین هەنگاو دووركەوتنەوەیە لەو هەڵانەی كە ڕەنگە هەندێكیان ئاسان بن.
لە ڕاستیدا كەس لە ئێمە نایەوێت بگاتە تەمەنی خانەنشینی بەبێ ئەوەی بڕێك پارەی پاشەكەوت كردبێت، یان هەندێك پارەی خستبێتە كارەوە بۆ سودلێوەرگرتنی، ئهمهش ئهو ههڵانهن كه لە ئایندەدا لێی پەشیمان دەبیتەوە.
پاشەكەوت نەكردن بۆ كاتی خانەنشین بوون
لە دیارترین هۆكارەكانی پەشیمانی، پاشەكەوت نەكردنە یان تەرخان نەكردنی بڕێك پارەیە بۆ ئەم قۆناغەی تەمەن، پاشەكەوت لەڕێی حسابی تایبەتی یان لە سندوقی موچەی خانەنشینی، دەبێتە زامنی بەدەستهێنانی پارە بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكان لە كاتی پیریدا.
ڕێكنەخستنی داهات و خەرجی
ڕێكخستنی داهات و خەرجی وادەكات زانیاریمان لەبارەی وردەكاریی خەرجییەوە هەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دیاریكردنی كارە لەپێشینەكانی بڕیارە داراییەكانت، هەموو كەسێك پێویستی بە دیاریكردنی داهات و خەرجییە كورتخایەن و مامناوەند و درێژمەوداكانی هەیە بۆ بەدیهێنانی سەرجەم ئامانجە داراییەكانی.
كەلەبوونی قەرزی خزمەتگوزارییەكان
نەدانی پارەی خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا و كەڵەكەبوون و پشتگوێخستنی، ئەو كێشەیەیە كە لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا زیاتر دەبێت و ئەمەش وادەكات لەجیاتی پارەی دانراو قەرزەكانت زۆر ببن، كە لە كۆتاییدا هەر ناچاردەبیت بیدەیت.
پاشەكەوت بەبێ وەبەرهێنان
پاشەكەوتی پارە كارێكی زۆر گرنگە، بەڵام ئەگەر وەبەرهێنان لە پاشەكەوتەكانتدا نەكەیت لە كۆتاییدا و بە تێپەڕبوونی كات پارەكەت بەهای خۆی لەدەستدەدات، كێشەی هەڵاوسان وادەكات ئەو پارانەی ئێستا هەتن بەتێپەڕبوونی كات بەهاكەی لەدەستبچێت، لێرەشەوە گرنگی وەبەرهێنان دەردەكەوێت.
چەندێك وەبەرهێنان پێشتر بكرێت، سودەكەی زیاتر دەبێت.
ئەنجامنەدانی ئەزموونی نوێ
لەكاتێكدا پاشەكەوت و وەبەرهێنان بنەڕەتن بۆ خۆشگوزەرانی دارایی، سوودوەرگرتن لە پارە بۆ چوونە ناو ئەزموونی نوێ كارێكی پێویستە تا كۆتایی ژیانت نەكەوێتە پێش هاتنەدی ئامانج و خواستەكانت.