بۆ ڕزگاربوون لە کرێی ئاو و کارەبا و خانوو شێوازى ژیانى خۆى گۆڕى
چیرۆکى ئەو ژنەى ژیانى لەنێو بەلەمێک لا پەسەندترە
ژنێکى بەریتانى، بۆ ئەوەى ساڵانە 27 هەزار دۆلارى کرێی ئاو و کارەبا و خانووو پاشەکەوت بکات، دەستبەردارى ژیانى نێو خانوو بوو و بەلەمێکى کڕى و ژیان لەنێو دەریاکان بەڕێ دەکات.
ئەلیزابێس ئێرڵ، ژنێکى بەڕیتانى تەمەن 33 ساڵە، لە ساڵى 2019، هەستا بە کڕینى بەلەمێک بە 5 هەزار و 200 دۆلار و 16 هەزار و 500 دۆلاریشی لە چاککردن، بۆیەکردن و ڕێکخستنى بەلەمەکە خەرج کرد.
کڕینى ئەو بەلەمە لەلایەن ئەلیزابێسەوە، گۆڕینى شێوازى ژیانکردنى بوو لەنێو خانووەوە بۆ نێو بەلەم.
ئەلیزابێس نوسەر و وێنەکێشە، هەرچەندە دەڵێت، لە منداڵییەوە خونى بەو جۆرە ژیانەوە بینیوە کە بە بەلەمێک دەریاکان تەى بکات، بەڵام نایشارێتەوە بەو هەنگاوەى خۆى لە کرێی ئاو، کارەبا، خانوو و پێدانى بەشێکى زۆرى باج ڕزگار کردووە.
ئێستا ساڵانە بەهۆى نەدانى ئەو کرێیانەوە، 14 هەزار دۆلار پاشەکەوت دەکات.
ئەلیزابێس ڕایگەیاندووە، “بەردەوام ژیان لەنێو بەلەم، لە منداڵییەوە خەونى من بووە، گەشتکردن بە جێگا جیاوازەکان، ناسینى خەڵکى نوێ و گواستنەوەى ماڵەکەت لەگەڵ خۆت، من ئەوە بە جۆرێک لە ئازادبوون دەبینم، نەک خۆم ببەستمەوە بە پێدانى کرێ”.
Making sure this street dog has the best seat in the house. Or boat, I should say! ⛵ She's my writing companion, the first person I wake up to in the morning, the last face I see when I go to sleep, my absolute constant.#earlewrites #boatdog #canalboat #narrowboat pic.twitter.com/SsGyuNBBag
— Elizabeth Earle (@EarleWrites) August 15, 2021
“کاتێک تۆ کرێ نادەیت، کۆکردنەوەى پارە زۆر نایابە”، وەک ئەلیزابێس ئاماژەى پێکردووە.
ئەوەشى وتووە، “بەلەمەکەم ‘لیڤیازان‘ درێژییەکەى تەنها 32 پێیە، بەڵام کتێبەکانمم بەجێ نەهێشتووە و لەگەڵ خۆمدا هێناومن، من بەو ڕۆمانانە دەورە دراوم کە لێیانەوە ئەم ژیانە فێر دەبم”.
خانەوادەکەى ژنە بەڕیتانییەکە، پاڵپشتیی بیرۆکەکەى دەکەن، وەک خۆى باسى کردووە.
لەبارەى سەرکێشییەکانى ئەو ژیانە نوێیەیەوە، ئەلیزابێس دەیگێڕێتەوە، “شەش مانگم بەسەر برد بە گەشتکردن بە دەورى باشورى زەریای ئەتلانتیک، لەگەڵ قرشەکان مەلەم کرد، سەردانى کەشتییە شکاوەکانم کرد”.
ئەوەشى باس کردووە، “سەردانى دوورگەیەکم کرد، کە پیاوێک بۆ ماوەى 20 ساڵە لەگەڵ بەتڕیقەکان لەو دوورگەیە ژیان بەسەر دەبات”.
لەبارەى بەردەوامبوونى لەسەر ئەو ژیانەى، ئەلیزابێس دەڵێت، “سەرکێشیی زۆر لە پێشمە و چاوەڕوانمە”.