چوار ڕێسا.. بۆ پێگەیاندنى گەنجێکى کارساز

"هەر زوو پێشوازى لە شکستەکانى منداڵەکانتان بکەن"

مارگۆت ماچۆل، نوسەرى کتێبی “کارسازێک پێبگەیەنە”، دەڵێت، بۆ نوسینى ئەو کتێبەى چاوپێکەوتنى لەگەڵ 70 دایک و باوک ئەنجامداوە کە منداڵەکانیان بوون بە کەسانى کارساز و سەرکەوتوو، چوار قورسترین ڕێساى خستووەتەڕوو، کە دایک و باوکان بەرامبەر بە منداڵەکانیان لە پێگەیشتنیاندا گرتویاننەتە بەر.

ڕێسای یەکەم؛ سەربەخۆییەکى زۆر بە منداڵەکانت بدە

مارگۆت لە دەرئەنجامى چاوپێکەوتنەکانى، بۆى دەرکەوتووە، دایک و باوکانى بەشێکى زۆرى کارسازانى سەرکەوتوو، باس لە گرنگیی پێدانى سەربەخۆیی دەکەن بە منداڵەکانیان، چونکە پێیان وایە، پێدانى سەربەخۆیی، منداڵەکان فێرى هەڵگرتنى بەرپرسیارییەتى دەکات.

لێرەدا نمونەى دوو خوشک دەهێنێتەوە، بە ناوەکانى سوزان و ئانى، کە دوو کارسازى سەرکەوتوون، سوزان یەکەم بەڕێوەبەرى بازاڕکاریی گوگڵ بووە، دایکى ئەو دوو کچە دەڵێت، “من دەرفەتى ئەوەم بە منداڵەکانم داوە، کە هەر زوو هەست بە سەربەخۆیی بکەن، من سێ منداڵم لە چوار ساڵدا هێنایە دونیاوە، هیچ کەسێکیش نەبوو یارمەتیم بدات، بۆیە بە ناچارى لە دەرەوە خستمنە سەر کار”.

نوسەرى کتێبی “کارسازێک پێبگەیەنە“، دەڵێت، منداڵەکانى ئەو ژنە، هەستێکى خۆشیان لەبارەى سەربەخۆییەوە هەیە، هەر وەک دایکان ئاماژەى بەوە کردووە، “پێموایە ئەو سەربەخۆییەى پێمداون، زیاتر متمانەبەخۆبوونى لەلا دروست کردن”.

ڕێساى دووەم؛ بە کردار بەزەییان پیشان بدە

ئەو منداڵانەى کە دایبابیان بە کردار یارمەتیدانى ئەوانى دیکەیان پیشان دەدەن، لە مێشکیاندا شتێک دروست دەبێت کە ئەوانیش بیر لەوە بکەنەوە یارمەتیدانى ئەوانى دیکەیان بەلاوە گرنگ بێت.

سکۆت هاریسۆن، دامەزرێنەرى کاری خێرخوازیی ئاوە، لەماوەى 15 ساڵدا، توانى لەڕێی 60 هەزار پرۆژەوە لە 29 وڵاتى جیاواز، ئاوى پاک بگەیەنێت بە 12 ملیۆن کەس، بۆ هەمان مەبەست توانى نزیکەى نیو ملیار دۆلار کۆ بکاتەوە.

دایکى سکۆت، بەر لەوەى کۆچى دوایی بکات، لە چاوپێکەوتنێکدا بە مارگۆتى وتووە، سەرکەوتنى کوڕەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى لە ناخیدا هەر لە منداڵییەوە چاندویەتى، کە دروستکردنى ڕۆحیەتى هاوکارى و کۆمەڵایەتى بووە، ئەوەش کارى قورسى دەوێت.

کاتێک سکۆت لە قۆناغى ناوەندى بووە، دایکى فێرى کردووە، جلوبەرگ، کتێب و یارییەکانى ببەخشێت بە منداڵى دیکە، بۆ ئەوەى سودی لێ ببینن.

گەر دەتەوێت، منداڵەکەت بکەیت بە کەسێکى کارساز، دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە، چۆن دەیکەیت بە کەسێکى چاکەخواز؟، چۆن ببێت بە کەسێک یارمەتیی ئەوانى دیکە بدات؟.

ڕێساى سێیەم؛ هەر زوو پێشوازى لە شکستەکانى منداڵەکانتان بکەن

کاتێک مارگۆت لە نیا باتس، هاودامەزرێنەری کۆمپانیای دیترۆیت بلۆز دەپرسێت، چۆن بوێریی ئەوەت هەبوو کارێکی پارێزراو بەجێبهێڵیت و لە سفرەوە دەست بە کارێکى نوێ بکەیت، نیا پێی وتووە، “لەبەر ئەوەی کە زوو و زۆرجاریش لە گەنجیدا فێری ئەوە بووم شایستەى شکست بکەم”.

نیا باتس، لە کارێکى باشدا بووە، بەڵام بڕواى بەوە بووە، کارێکى تایبەت بە خۆى دابمەزرێنێت، هەر بۆیە کارەکەى خۆى بەجێهێشتووە و دواى خەونەکەى کەوتووە.

“دایکم پارێزەرى یاسایی بوو، زۆربەى کاتەکان ئەو کەیسەکانى دەبردەوە، هەندێک جاریش دەدۆڕا، بیرمە ڕۆژێک باوکم لێی پرسیم، ئەمڕۆ لە چیدا شکستت هێنا؟، کاتێک ئەو پرسیارەى لێکردم من گەنج بووم، لەکاتى بردنم بۆ خوێندگا ئەو پرسیارەى لێکردم، کاتێکیش دەیبردم بۆ کۆلێژ هەمان پرسیارى لێ کردم، بەمدواییانە کاتێک دەستم بە کارکردن کرد، هەمان پرسیارى ئاڕاستە کردم”.

هەموو دایک و باوکێکمان بینیوە کە منداڵەکانیان دەپاریزن لەوەى شکست بهێنن، بەڵام دایک و باوکى نیا، کچەکەیان لەسەر ئەوە ڕاهێناوە، ژینگەیەکى بۆ دروست ببێت، شکستهێنان تیایدا ئاسایی بێت.

“پێموایە ئەوان بە پەرۆش بوون بۆ بینینی پرۆسەکە لەگەڵ گەورەبوونم و فێربوونی ئەو وانەیە، باوکم فێری کردم کە لە برینەکانمدا بەهرەکانم هەن، لە شکستەکانیشدا دەرفەتەکان هەن”، نیا باتس واى وت.

ڕێساى چوارەم؛ واز لە کۆنتڕۆڵکردنیان بهێنە، با خۆیان ڕێگاى سەرکردایەتیکردن بدۆزنەوە

منداڵ پێویستى بە کاتە بۆ دۆزینەوەى ڕێگاکەى، لەو قۆناغەدا کە منداڵ دەگاتە ئەوەى ڕێگاکەى ڕون نابێت، هەندێک باوک و دایک پێیانوایە، منداڵەکانیان ون بوون، بەڵام ئەو باوک و دایکانەى دەیانەویت منداڵەکانیان ببن کە کەسانى کارساز، زیاتر ئارەزووى ئەوە دەکەن ببینن منداڵەکانیان ڕێگاکە بدۆزنەوە و شتى نوێ بدۆزنەوە.

کێنس گانسیبۆرگ، نوسەرى کتێبى “بوونیادنانى خۆڕاگری لە منداڵان و هەرزەکاراندا“، ئامۆژگارییەکى هەیە لەمبارەیەوە، دەڵێت، “لادان لە ڕێگا، ئاڵەنگارییە، ئێمە دەمانەوێت یارمەتیی منداڵان بدەین و چکیان بکەین و ڕێنماییان بکەین، بەڵام دەبێت ئەوەمان بیر بێت، کاتێک ڕێگەیان پێدەدەین خۆیان شتەکان بدۆزنەوە، واتا پێیان دەڵێین، پێموایە تۆ لێهاتوو و ژیریت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$78.83  $2.25  2.94%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$75.38  $2.14  2.92%  
زێڕ 
$2,644.30  $18.30  0.70%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.42  $0.5601  2.01%  
گازی سروشتی  
$2.66  $0.004  0.15%  
گازۆلین 
$2.14  $0.0709  3.43%  
ئەلەمنیۆم 
$2,563.25  $46.75  1.86%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.34  $0.0599  2.63%