محەمەد سەڵاح چەند ئۆتۆمبێلی هەیە؟

نرخی ئۆتۆمبێلەکانی ئاشکرا کرا

محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسڕی و یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، خاوەنی شەش ئۆتۆمبێلە کە نرخی سەرجەمیان یەک ملیۆن دۆلارە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی ئاشکرای کردووە، محەمەد سەڵاح خاوەنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بنتڵییە کە نوێترین ئۆتۆمبێلییەتی و نرخەکەی، 160 هەزار پاوەنی بەڕیتانییە (214 هەزار دۆلار).

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، یەکێکی دیکە لە ئۆتۆمبێلەکانی ئەستێرە مسرییەکە، لامبۆرگینییەکە کە نرخەکەی 271 هەزار پاوەنە (362 هەزار دۆلار).

سەڵاح خاوەنی دوو جۆر ئۆتۆمبێلی مێرسیدیسە، یەکێکیان بەهاکەی 65 هەزار پاوەنە (87 هەزار دۆلار، ئەوی دیکەشیان نرخەکەی 176 هەزار پاوەنی بەڕیتانییە (235 هەزار دۆلار).

دوایین دوو ئۆتۆمبێلی ئەستێرەکەی لیڤەرپول، ئۆدییەکی کیو سەڤنە بە بەهای 54 هەزار پاوەن (72 هەزار دۆلار) و تۆیۆتایەکی کامرییە بە بەهای 29 هەزار پاوەن (38 هەزار دۆلار).

 

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.18  $1.37  1.88%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.17  $1.42  2.07%  
زێڕ 
$2,669.60  $17.90  0.68%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.43  $0.234  7.33%  
گازۆلین 
$2.08  $0.0355  1.74%  
ئەلەمنیۆم 
$2,600.00  $6.25  0.24%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.26  $0.0367  1.65%