نۆ ئامۆژگاری دارایی باوکێک بۆ کچەکەی

بۆ هەموو کەس پێویستن

مۆرگان هاوسێڵ، نوسەر و شارەزاى بوارى دارایی نۆ ئامۆژگاریی دارایی بۆ کچەکەى نوسیوە، بۆ ئەوەى وەک خۆى دەڵێت، بۆ ئەوەى لە داهاتوودا کاریان پێبکات.

لە 3ى حوزەیرانى 2019، من و هاوسەرەکەم پێشوازیمان لە کچەکەمان کرد بۆ هاتنە نێو دونیا، ئێستا تۆزێک تەمەنى هەیە و کارى ئەو تەنها خواردن و خەوتنە.

بەڵام ڕۆژێک دێت، کچەکەمان پێویستى بە هەندێک ئامۆژگاریی دارایی و ژیانسازى هەبێت، منیش وەک باوکێک کە بەشێکى زۆرى پیشەکەم لە خوێندنەوە و نوسین لەبارەى پارە و هەڵسوکەوتى دارایی و کاروبارەوە بەسەر بردووە، پێی دەڵێم؛

  1. دەرفەتەکانى ژیانت بە کەم سەیر مەکە.

ئاسانە بڵێین، بڕیارەکانى خۆمان هۆکارى دەوڵەمەندی یان هەژاریمانن، بەڵام لەوە ئاسانتر بە کەم سەیرکردنى دەرفەتەکانى ژیانمانە.

خانەوادەکان، بەها، وڵات و نەوەکان ئەوانەشی سوتفەیان دەکەین، ڕۆڵێکى گەورەیان هەیە لەسەر دەرئەنجامەکانمان.

هاوکات دەبێت بڕوامان بە بەها و دەسکەوتەکانى کارى جدی هەبێت، هەروەها گرنگە لەوە تێبگەین کە هەموو سەرکەوتنێک دەرئەنجامى کارى جدی نییە، هەروەک چۆن هەموو هەژارییەکیش هۆکارەکەى تەمبەڵى نییە.

  1. پلانادان بۆ خەرجکردنى پارەکانت هۆکاری کۆنتڕۆڵکردنى کاتەکانتن.

بۆ ئەوەى بتوانى ئەوەى بتەوێت بیکەیت لە هەر کات و شوێنێکدا، ئاستێکى خۆشبەختیی بەردەوام بۆ خۆت دیاری بکە.

بوونى پارەی پاشەکەوتکراوى پێویست، کات و بژاردەى پێویستت پێ دەبەخشێت لەکات و بارى لەناکاودا، توانات هەبێت کە هەرکات ویستت خانەنشین ببیت، هەرگیز بەسەر نەچوە.

بەدەستهێنانى سەربەخۆیی ئامانجى کۆتایی ژیانمانە، بەڵام ئەو سەربەخۆییە “هەموو شت و هیچ شتێک” نییە، هەر دۆلارێک کە تۆ پاشەکەوتى دەکەیت، واتا بەشێکى داهاتووت بەدەستهێناوە.

  1. پشت بەوە مەبەستە کە بە ناز بەخێو کراویت.

هیچ کەسێک ناتوانێت لە بەهاى یەک دۆلار بزانێت، تا ئازارى نەبونى ئەو دۆلارەى نەچەشتبێت، بۆیە پشتئەستور مەبە بەوەى من و دایکت بە ناز بەخێوت دەکەین و بەردەوام پاڵپشتتین.

ئەوەش بزانە کە ناتوانیت هەموو شت بەدەستبهێنیت، تەنها بەوە نەبێت کە لە پێداویستییەکان بەرامبەر بە ئارەزووەکان تێنەگەیت، کە لەوەوە دەتوانیت هەڵسەنگاندن بۆ ئەو شتە بکەیت کە بەدەستت هێناوە.

  1. سەرکەوتەکان بەردەوام لە جوڵەى گەورەوە بەدەست نایەن

پێناسەى ناپلیۆن بۆ کەسانى ژیر ئەوەیە، کە “ئەو کەسەیە کە دەتوانێت کارە ئاساییەکانى بکات کاتێک، کەسانى چواردەورى شڵەژاون”.

ئیدارەدانى پارە و مامەڵەکردن لەگەڵیدا بە هەمان شێوەیە، هەموو کات ناتوانیت شتەکان بە نایابى بکەیت تا کۆتایی، تەنها پێویستە لەسەرت شتەکان تێک نەدەیت بەسەر یەکدا بە بەردەوامی.

دوورکەوتنەوە لە هەڵەى کارەساتاواى (گەورەترین هەڵە کەوتنە ژێر قەرزەوەیە)، بەهێزترە لە هەر ئامۆژگارییەکى دارایی.

  1. لە خوار تواناکانتەوە بژی

گەر توانیت بە کەمترین بژیت، بەهێزترین مامەڵەى داراییە کە مرۆڤ بتوانێت بیکات، چونکە کۆنتڕۆڵى گەورەتر لە داهات و وەبەرهێنانەکانت کردوە.

کەسێک کە ساڵانە 50 هەزار دۆلار پەیدا بکات، بەڵام بۆ ژیانێکى دڵخۆشانە پێویستى بە 40 هەزار دۆلار هەبێت، دەوڵەمەندترە لەو کەسەى کە ساڵانە 150 هەزار دۆلار پەیدا دەکات بەڵام ئەو ژیانە پێویستى بە 151 هەزار دۆلارە.

ئەو بڕە پارەى تۆ پەیداى دەکەیت، دەرخەرى ئەوە نییە کە تۆ چەندت هەیە، هەرچۆن ئەو بڕە پارەیەى تۆ خاوەنیت دەرخەرى ئەوە نییە کە تۆ چەندت پێویستە.

  1. ئاساییە ئەگەر بۆچونت بگۆڕیت

هیچ کەسێک تاوەکو 18 ساڵى ئەوەى دەیەوێت بە دەستى نەهێناوە، بۆیە کۆتایی دنیا نییە ئەگەر پسپۆڕییەکت هەڵبژارد و چێژت لەو بوارە نەبینى، یاخود بڕوانامەیەکت بەدەستهێنا لە بوارێکدا و 100% دڵت پێی خۆش نەبوو، دواتر دەتوانیت بڕیار بدەیت کە کارێکى دیکە بکەیت.

ئاساییە کە دان بەوەدا بنێیت کە بەها و ئامانجەکانى ژیانت گۆڕاون، خۆبوردن بۆ گۆڕینى بۆچوونەکانت، هێزێکى گەورەیە، بەتایبەت گەر تەمەنت کەم بێت و ئەو بڕیارە بدەیت.

  1. هەمووشتێک بەهاى خۆى هەیە

گەر کارێکى باشت دەستبکەوێت و سەرقاڵت بکات، دڵنیابە باجەکەى ئەوەیە کاتى هاوڕێ و خێزانەکانت لەدەست دەدەیت، بەردەوام دەبێت شتێک بکەیتە قوربانى شتێکى دیکە.

هەموو شتێک کە بەدەستى دێنیت دەبێت بەهاکەى بدەیت، هەندێکیان نرخێکى شاراوەیان هەیە، بەڵام دەبێت ئەوە بزانیت ئەو نرخە نرخى ڕاستى خۆیەتى یان نا.

هەر ئەوەندە لەو هاوکێشەیە تێگەیشتیت، هەموو شتەکانى وەک کات، پەیوەندى، سەربەخۆیی و داهێنان وا دەبینیت کە هیچیان کەمتر نییە لە پارەى کاش.

  1. پارە پێوانەیەکى گونجاو نییە بۆ سەرکەوتن

وارن بافێت دەڵێت، “سەرکەوتنى ڕاستەقینە لە ژیاندا کاتێکە کە ژمارەى ئەو کەسانەى تۆ خۆشیانت دەوێت، ئەوانیش بەڕاستى تۆیان خۆش بوێت”.

ئەو خۆشەویستییەش پەیوەستە بەوەى تۆ چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت، نەک بە ئاستى ئەو پارەیەى تۆ خاوەنیت، ناتوانێت ئەو شتەى کە زۆر خواستت لەسەریەتى بە پارە بەدەستى بهێنیت، هیچ بڕە پارەیەک ناتوانێت قەرەبووى ڕەفتار ناشیرینى کەسێک بکاتەوە.

ئەوەش گرنگترین ئامۆژگاریی داراییە کە بتوانم پێشکەشتى بکەم.

  1. کوێرانە هەر ئامۆژگارییەک وەرمەگرە کە پێشکەشت دەکرێت

هەموو وانەکانى سەرەوە، بەم خاڵەشەوە، ئەو وانانەن کە خەڵکى درەنگێکى تەمەنیان فێرى دەبن، ئازادى لە ڕەتکردنەوەشیان.

جیهانى تۆ جیاواز دەبێت لەوەى من، هەروەک چۆن ئەوەى من جیاواز بوو لە باوانم، هیچ کەس وەک و یەک نییە، هیچ کەسێکیش وەڵامە ڕاستەکەى لا نییە، هیچکات ئامۆژگاریی لە هیچ کەسێک وەرنەگریت بەبێ ئەوەى بەراوردى ئامانج و بەهاکانى خۆتى نەکەیت و نەگونجێت.

باوک و دایکت تۆیان خۆش دەوێت، زۆر دڵخۆشین کە لێرەیت، تکایە لێمان بگەڕێ بخەوین.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.05  $0.64  0.87%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.80  $0.78  1.11%  
زێڕ 
$2,678.80  $30.60  1.13%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.81  $0.39  1.38%  
گازی سروشتی  
$3.33  $0.129  3.73%  
گازۆلین 
$2.00  $0.0128  0.64%  
ئەلەمنیۆم 
$2,569.00  $18.75  0.72%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.26  $0.0241  1.08%