سێ دەوڵەمەندترین کەسی جیهان
لیستی ملیاردێرەکانی جیهان ببینە

بە گوێرەى ڕیزبەندیی گۆڤارى فۆربس بۆ ملیاردێرەکانى جیهان، هەریەک لە بێرنارد ئاڕنۆڵت، خاوەنى لویس ڤیتۆن و ئیڵۆن مەسک، خاوەنى تێسلا و تویتەر و جێف بیزۆس، خاوەنى ئەمازۆن، پارێزگارییان لە ڕیزبەندیی یەکەم و دووەم و سێیەم کردووە.
بەگوێرەى گۆڤارەکە، سامانى بێرنارد ئاڕنۆڵت، 204 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە و ئیلۆن مەسک ڕیزبەندى دووەمى گرتووە و نزیکەى 12 ملیار دۆلار لە ڕیزبەندى یەکەمەوە دوورە و سامانەکەى 193 ملیار و 300 ملیۆن دۆلارە.
هەرچەندە جێف بیزۆس لە ڕیزبەندی سێیەمى لیستى ملیاردێرەکانە، بەڵام سامانەکەى جیاوازییەکى زۆرى هەیە لەگەڵ مەسکدا کە 116 ملیار و 100 ملیۆن دۆلارە.
کلیک بکە بۆ بینینى ڕیزبەندى ملیاردێرەکانى جیهان..