نرخى نەوت بەرزبووەوە

ڕاگرتنى نەوتى هەرێم هۆکارە

نرخى نەوتى خاو لە مامەڵەکانى ئەمڕۆ جارێکى دیکە بەرز بووەوە، یەکێک لە هۆکارەکان دروستبوونى کێشەیە بۆ هەناردەى نەوتى هەرێم لەڕێی تورکیاوە.

نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت (15:55 بەکاتى هەرێمى کوردستان) بەرامبەرە 79 دۆلار و 42 سەنت، بە ڕێژەى 0.19% بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتى ڕۆژئاواى تەکساس (ئەمریکى) بەرامبەرە بە 74 دۆلار و 84 سەنت.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ئاژانسەکانى هەواڵ، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ بەرزبووەنەوەى نرخى نەوت لە دوو ڕۆژەى ڕابردوودا، “ڕاگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمە لە ڕێگاى تورکیاوە”.

لە هەمان کاتدا، لابردنى بەشێک لە ڕێوشوێنەکانى کۆرۆنا لە چین و دەستپێکردنەوەى چالاکییە ئابورییەکانى ئەو وڵاتە، هۆکارن بۆ زیادبوونى خواست لەسەر نەوتى خاو.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.62  $0.1  0.14%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.40  $0.11  0.16%  
زێڕ 
$2,746.90  $9.80  0.36%  
یەک ئۆنسە زیو 
$29.04  $0.05  0.17%  
گازی سروشتی  
$3.34  $0.036  1.07%  
گازۆلین 
$1.99  $0.0064  0.32%  
ئەلەمنیۆم 
$2,597.50  $28.50  1.11%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0103  0.46%