“گەر سەرمایەکانتان لە کەرتی نەوت خستووەتەگەڕ پێویستتان بە پلانی نوێ هەیە”
وزەی خاوێن
بۆ ئەو ئەوروپییانەى کە لە کەرتى نەوتدا سەرمایەکانیان خستوەتەگەڕ، کاتى ئەوەیە بیر لە پلانێکى نوێ بکەنەوە، وەک لە ڕاپۆرتێکدا سی ئێن ئێن بزنس ئاماژەى پێکردووە.
لە شارى گلاسگۆ لە سکۆتلەندا، لوتکەى “COP26” بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى گۆڕانى ئاووهەوا بەڕێوەچوو، داواى ئەوە کرا، “بەخێرایی و بەپەلە، کۆتایی بە پرۆژەکانى دەرهێنانى نەوت و گاز بهێندرێت”.
بەگوێرەى ڕاپۆرتەکەى سی ئێن ئێن بزنس، هەوڵەکانى ئەوروپا بە ئاڕاستەى وزەیەکى گەورەیە نەک وزەى نەوت، مەبەست لەوە بەرهەمهێنانى وزەى خاوێنە لەڕێی با و وزەى خۆر و تەکنەلۆژیاوە.
پێشتر بانکى نێودەوڵەتى هۆشداری دا لەوەى، دەبێت کۆتایی بە دەستکردن بە پرۆژەى نوێ بهێندرێت لە بوارى دەرهێنانى نەوت و گازى سروشتى، مەبەست لەو داوایەى بانکەکە، کەمکردنەوەى پلەکانى گەرماى زەوی و ڕێگرییە لە گۆڕانى ئاووهەوا تاوەکو ساڵى 2050.
لوتکەى “COP26“ بە بەشداریی 197 وڵات لە هەوڵى ئەوەدان، پلانێکى کارى هاوبەش دابنێت بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکەى بانکى نێودەوڵەتى و ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتى بۆ پشتبەستن بە وزەى نوێ و خاوێن، لاى خۆشییەوە فاتیح بیرۆڵ، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتى دەڵێت، “پیسبوونى ژینگە پاسپۆرتى نییە و مەترسی لەسەر هەموو وڵاتان هەیە، بۆیە دەبێت ئێمە ڕوئیایەکى گشتگیرترمان هەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى”.
بەهۆى چڕبوونەوەى هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە وەبەرهێنانەکانى کەرتى نەوت و گاز، مەترسی لەسەر ئەو کەسانە دروستبووە کە سەرمایەکانیان لەو بوارە خسوەتەگەڕ، بۆیە هەندێکیان بیریان کردووەتەوە، وەبەرهێنان لە وزەى خاوێن بکەن.