ئیلۆن مەسک نرخى دۆج کۆینى فڕاند

بە دانانى وێنەى سەگێک لە تویتەر

بە دانانى وێنەیەک لە تویتەرى خۆى، ئیلۆن مەسک نرخى دراوى ئەلیکترۆنیی دۆج کۆینى فڕاند.

 دوێنێ چوارشەممە، 15ى شوباتى 2023، ئێلۆن مەسک لە تویتەرى خۆى وێنەیەکى هێماى دۆج کۆینى دانا کە وێنەى سەگێکە لەسەر کورسییەک و لە ئۆفیسێکدا و لە سەرەوەى پۆستەکە نوسی، “بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى نوێی تویتەر نایابە”.

ئیلۆن مەسک کە سەرمایەکەى نزیکە لە 200 ملیار دۆلار و دووەمین دەوڵەمەندى جیهانە، بەم تویتەى لەو تۆڕەى کە خۆى خاوەنداریەتى دەکات، نرخى دۆج کۆین بەرز کردەوە.

لە پاش تویتەکەى مەسک، لەماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا نرخى دۆج کۆین 7.54% بەرز بووەوە و نرخى یەک دۆج کۆین 0.090 دۆلارە (کاتژمێر 08:32 خولەک بە کاتى هەولێر).

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.34  $0.93  1.27%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.09  $1.07  1.53%  
زێڕ 
$2,665.90  $43.50  1.61%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.75  $0.45  1.60%  
گازی سروشتی  
$3.27  $0.187  5.41%  
گازۆلین 
$2.00  $0.0076  0.38%  
ئەلەمنیۆم 
$2,584.75  $3.00  0.12%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0298  1.33%