بە قاچى مریشک چووە بازاڕى چینەوە

"5 هەزار تۆن قاچى مریشکى هەناردە کردووە"

عوسمان جێدیک، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاى Gedik Piliç لە تورکیا ڕایگەیاندووە، لە مانگى تشرینى دووەمى ساڵى 2020، بۆ یەکەمجار هەستاون بە هەناردەکردنى قاچى مریشک بۆ چین.

لەپاش سەرکەوتنى ئەو هەنگاوە، ئێستا سەرجەم بەشەکانى مریشک و مریشکى تەواو دەنێرن بۆ چین و 70 وڵاتى دیکە.

عوسمان جێدیک ئاماژەى بەوەکردووە، دەیانەوێت تاوەکو ساڵى 2022، هەناردەکردنى بەرهەمەکانیان بۆ چین زیاد بکەن، کە 75%ى بەرهەمەکانیان مریشکە.

کۆمپانیاى جێدیک لە تورکیا

هەرچەندە سەرەتا ئەو هەنگاوى بازرگانییە لەگەڵ چین بە قاچى مریشک دەستى پێکرد، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت، ئێستا بەرهەمێکى زۆر هەناردە دەکەن کە قاچى مریشک بەشێکى کەمییەتى.

کۆمپانیا تورکییەکە تاوەکو ئێستا، 5 هەزار تۆن قاچى مریشکى بە بەهاى 10 ملیۆن دۆلار هەناردەى چین کردووە.

عوسمان جێدیک، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاکە
Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.58  $0.77  1.06%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.57  $0.82  1.19%  
زێڕ 
$2,668.90  $17.20  0.65%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.34  $0.144  4.51%  
گازۆلین 
$2.05  $0.0043  0.21%  
ئەلەمنیۆم 
$2,620.00  $5.50  0.21%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.25  $0.0191  0.86%