سی ڤى کاریگەریی لەسەر دەستخستنى کار هەیە؟

هەڵەکانى سی ڤی چین و پێویستە سی ڤى چۆن بێت؟

“هەلى کار هەیە، سی ڤی بنێرە”، ئەو ڕەستەیە کە ڕەنگە دووچارى هەموو کەسێک بووبێتەوە کە بەدواى کاردا دەگەڕێت، سی ڤییەکت هەیە و دەینێریت، دواتر بۆ چاوپێکەوتنى کار پەیوەندیت پێوە ناکرێت، ئەزانى بۆ؟، چونکە سی ڤییەکەت هیچ سەرنجى ئەو کەسەى ڕانەکێشاوە کە پیایدا چووەتەوە و ڕکابەرەکەت سی ڤییەکى لەتۆ بەهێزترى هەبووە.

پێگەى ئەدزونا تایبەت بە دۆزینەوەى هەلى کار، توێژینەوەیەکى لەسەر 150 هەزار سی ڤى (CV) ئەنجامداوە کە بۆ دەستخستنى کار بۆیان نێردراوە، دەرکەوتووە لە سی ڤى هەر سێ کەسێکدا، بە لانى کەمەوە پێنج هەڵەى نوسین هەن.

لەو ژمارە سی ڤییەى توێژینەوەکەى لەسەر کراوە، دەرکەوتووە، پێنج هەزار سی ڤییان زیاتر لە 20 هەڵەیان تێدان، ئەو دوو وشەى زۆترین جار بە هەڵە نوسراون (Organisation وBehaviour) بوون.

ئاندرۆ هەنتەر، هاودامەزرێنەرى پێگەى ئەدزۆنا کە خۆى سەرپەرشتیی ئەو توێژینەوەیەى کردووە، ئامۆژگاریی ئەو کەسانەى کردووە کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ دەستکەوتنى کار، کە وریابن لەبارەى سی ڤییەکانیانیانەوە، چونکە بوونى هەڵە کاریگەریی گەورە دەکاتە سەر وەرگرتنیان لەو کارە.

لەو هەڵانەى کە توێژینەوەکە ئاماژەى پێکردوون، ئەوەیە کە بەشێکى ئەو خانانەى داواى زانیاری کردووە پڕ نەکراونەتەوە، یان ئیمەڵ بە هەڵە نوسراوە، سی ڤییەکانیش یان زۆر دوورودرێژ بوون یان زۆر کورت بوون.

بی ئێن 24 گرنگیی سی ڤى لە دەستخستنى کار دەخاتەڕوو

سی ڤییەکى جوان و ڕێکوپێک و بەهێز، لە هەنگاوى یەکەم بۆ وەرگرتنى کار، ڕۆڵى دەبێت و ناساندێکى سەرتاییە بەر لەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ بکرێت، هەروەها بە قۆناغێکى گرنگى وەرگرتنى کار دادەندرێت.

لە پێداچوونەوە بەو ژمارە سی ڤییەى کە بۆ هەر کارێک نێردراوە، بەهێزترین سی ڤییەکان هەڵدەبژێردرێن و هەنگاوێک لە وەرگرتنى کارەکە نزیکت دەکاتەوە، ئەو کەسەى بتوانێت تواناکانى خۆى لە سی ڤییەکە بەجوانى بخاتەڕوو، ئەوا گەڕى یەکەمى یارییەکەى بردووەتەوە.

کەواتە پێویستە سی ڤی چی لەخۆ بگرێت..

یەکەم- لەخۆتەوە دەستپێبکە

ئەگەر خاوەنى هەر شارەزایی و لێهاتووییەکى، پێویستە لە سی ڤییەکەتدا بینوسیت، بەردەوام هەر توانایەکت زیاد کرد، دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ سی ڤییەکەت و ئاپدەیتى بکەیت و تۆمارى بکەیت، واتا نابێت سی ڤی یەکجار بنوسرێت و ئیتر نەگەڕێیتەوە سەرى.

ئەگەر هاتوو بۆ ئەو کارەى بە پسپۆڕیی خۆتى دەزانیت و دەتەوێت دەستى بخەیت، لەکاتى سی ڤى نوسیندا دەبێت لەو کارەدا بەشدارییەکت هەبێت، چ خولى بەهێزکردن بێت یان چالاکییەک یان بڕوانامەیەکى بەشداربوون پەیوەست بەو کارە، ئەگەر شتێکى لەو جۆرەت نییە، ئەگەر خۆبەخشانەش بووە بەشدارى بکە و لە سی ڤییەکەت بینوسە بۆ ئەوەى بەهێز دەربکەویت.

دووەم- کارێک بکە سی ڤییەکەت ڕوون و کورت و پوخت بێت

دەگەیتە ئاستێک کە شانازی بە خۆتەوە دەکەیت و بە تواناکانى خۆتدا هەڵدەدەیت، لە سی ڤییەکەشدا دەتەوێت هەموو توانا و لێهاتووییەکانت باس بکەیت، بەڵام ئەوەت بیر بێت تێکەڵکردن و نوسینى زۆر و بۆر، ڕەنگە خراپ بەسەرتدا بشکێتەوە و سی ڤییەکەت قبوڵ نەکرێت.

بۆیە کارێک بکە، سی ڤییەکەت تاقەت پڕوکێن نەبێت و ڕوون بێت و هاوکار بێت بۆ ئەوەى ئەو کەسەى تەماشاى دەکات بزانێت تۆ کێیت، توێژینەوەکانى کار دەریان خستووە، حەوت چرکەى یەکەم بەسە بۆ ئەوەى ئەو کەسەى سی ڤییەکەت دەبینێت بڕیارت لەبارەوە بدات.

ئەوەت بیر بێت، سی ڤى ڕەنگدانەوەى کەسایەتیتە.

سێیەم- ئەو کارە بدۆزەرەوە کە بۆت گونجاوە و سی ڤییەکەتى بۆ بگونجێنە

تایبەتکردنى سی ڤى و گونجاندنى بۆ ئەو کارەى دەتەوێت دەستى بخەیت، گرنگترین ڕێساى نوسینى سی ڤییە، لەو سی ڤییەدا ئەو توانا و لێهاتووییانەت بنوسە کە کارەکە پێویستییەتى، لە دەستپێکى سی ڤییەکەتدا بە کورتى باس لە خۆت بکە، بازاڕکاری بۆ خۆت بکە بەگوێرەى ئەو کارەى هەوڵى بۆ دەدەیت.

لەنێو سی ڤییەکەت دەبێت ئەوە ڕەنگ بداتەوە، کە تۆ گونجاوى بۆ ئەو پۆستەى ڕاگەیەندراوە، ئەوەش بەوە دەبێت، ئەو زانیارییانە لە سی ڤییەکەتدا هەبن کە بۆ کارەکە پێویستە.

چوارەم- سی ڤییەکەت بەردەوام نوێ بکەرەوە

کەى بوو دوایین جار سی ڤییەکەت نوێ کردەوە؟، پێش مانگێگ یان دوو مانگ یان هەر بیرت نییە؟، ئەوەش کارێکى خراپە، هەوڵدە ناو بەناو سی ڤییەکەت تەماشا بکە و ئاپدەیتى بکە و نوێی بکەرەوە، زۆرجار 48 کاتژمێرى سەرەتاى ڕاگەیاندنى هەر هەلێکى کار، کاتێکى گونجاوە بۆ ئەوەى چانست زیاتر بێت، بۆیە ئەگەر سی ڤییەکەت نوێ نەکردبێتەوە، ڕەنگە لەو ماوەیەدا نەتوانیت سی ڤی بنێریت ئەوەش کاریگەریی خراپى دەبێت.

پێنجەم- دەستکەوتەکانت بخە ڕوو

ڕەنگە لە کارەکانى پێشووتدا دەیان و سەدان بەرپرسیارییەتى و ئەرکت لەسەر بووبێت، بە سەرکەوتن و جوانى ڕاتپەڕاندوون، پێویست ناکات لیستێک دروست بکەیت لەو ئەرکانە، بەڵام ئەگەر ڕۆڵت هەبووە لەوەى بە شێوازێکى جوانتر جێبەجێیان بکەیت، ئاماژەیان پێ بکە، ئەگەر ئامارێکیشت لایە بیخەڕوو.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$83.61  $0.34  0.41%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$79.04  $0.3  0.38%  
زێڕ 
$2,388.00  $2.50  0.10%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.06  $0.06  0.22%  
گازی سروشتی  
$2.51  $0.017  0.68%  
گازۆلین 
$2.56  $0.0203  0.80%  
ئەلەمنیۆم 
$2,576.25  $3.75  0.15%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.47  $0.0225  0.92%