ئامۆژگارییەک بۆ ئەوانەى خاوەنى کارێکى بازرگانین؟
بەناوبانگترین بزنسمانى ئەمریکى ئامۆژگاریتان دەکات
لە پانێڵێکدا لە وارین بافێت، بەناوبانگترین بزنسمانى ئەمریکى و هەشتەمین دەوڵەمەندى جیهانیان پرسى، باشترین ئامۆژگاریت بۆ ئەو کەسانە چییە کە خاوەنى بزنسى بچوکن؟.
وارین بافێت لە وەڵامدا وتى، “سبەى کە لە خەو هەڵدەستیت و تەماشاى ئاوێنە دەکەیت، بە سوراوێک یان هەر شتێکى دیکە، لە ئاوێنەکە بنوسە، دڵخۆشکردنى کڕیارەکانم نەک ڕازیکردنیان، هەر کارێکى بازرگانى کە دڵى کڕیارەکانى خۆش دەکات، ئەوا وەک ئەوە وایە کە سوپایەک لە فرۆشیار بۆ خۆى دروست بکات بەبێ ئەوەى پارەشیان پێ بدات”.
کاتێک کە کڕیارەکەت دڵخۆش بوو، هەموو کات بگات بە هەر کەسێک ئەوا ستایشى بزنسەکەى تۆ دەکات.
وارین بافیت باسى مامەڵەى جوانى فرۆشیارێک دەکات و دەڵێت، “ئەوەم بیرە کە پێش چەند ساڵێک دوایین ئۆتۆمبێلم کڕى، بەڵام ئەو بڕە پارەیەم بیر نییە کە داومە، ئەو ئەزمونەم بیرە کە پیایدا تێپەڕیم و ئەو کەسەى کە ماڵەمەکەم لەگەڵدا کرد و ئۆتۆمبێلەکەى پێ فرۆشتم زۆر ئاسوودەبووم پێی”.
نمونەى جێف بیزۆس، خاوەنى ئەمازۆن دەهێنێتەوە، کە پێش 20 ساڵ کۆمپانیایەکى بچوکى دامەزراندووە، بەڵام بەجۆرێک بەرهەمەکانى فرۆشتووە کە کڕیارەکانى دڵخۆش کردووە، بە خێرایی و بە هێمنى و بە نرخێکى کەم، بەرهەمەکانى گەیاندووەتە دەستیان، تا ئێستا کۆڵى لەو ئامانجەى نەداوە کە دڵخۆشکردنى کڕیارەکانییەتى و سەرکەوتووش بووە.