پرۆژەیەک ڕۆژانە 500 هەزار هێلکەى خواردن دابین دەکات

پرۆژەکە لە هەولێر کراوەتەوە و هەلى کار بۆ سەدان کەس دەڕەخسێنێت

ئەمڕۆ پێنجشەمە، پرۆژەی شەدار بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن، لە هەولێر کرایەوە، کە ڕۆژانە تواناى دابینکردنى نزیکەى 500 هەزار هێڵکەى خواردنى هەیە.

بێگەر تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان کە ئامادەى کردنەوەى پرۆژەکە بوو، رایگەیاند، “خۆشحاڵم کە ئەم پرۆژەیە، وەک یەکێک لە پرۆژە هەرە گرنگ و ستراتیژییەکان کارەکانی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەبات بەپێی ئەو پلانەی کە وەزارەتمان دایناوە بۆ دابینکردنی هێلکەی خواردن بە کوالێتی بەرز و توانای خۆماڵى”.

پرۆژەی شەدار بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خۆماڵی، ڕۆژانە 427 هەزار و 400 هێلکە بەرهەمدەهێنێت، کە دەکاتە هەزار و 100 کارتۆن هێلکە، هەروەها هەلى کارى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ 300 کەس دەڕەخسێنێت، پرۆژەکە لەسەر ڕوبەرى 213 دۆنم زەوى بونیاد نراوە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.25  $0.24  0.33%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.17  $0.23  0.33%  
زێڕ 
$2,627.30  $8.80  0.34%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.63  $0.84  2.95%  
گازی سروشتی  
$3.30  $0.066  1.96%  
گازۆلین 
$2.00  $0.0014  0.07%  
ئەلەمنیۆم 
$2,605.25  $13.50  0.52%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.25  $0.0114  0.51%