دەربارەی دۆلار

“عێراق تەنها وڵاتە کە ئێران دراوی سەختی لێوە بە دەست دەهێنێت”

سەردار عەزیز

نوسەر و شیکەرەوە

دوای جەنگی جیهانیی دووەم لە بریتنوود دۆلار بوو بە دراوی جیهانی و دراوی خەزنکراو، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا، کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکان بە تایبەتی کۆمەڵگای ئەمریکی کە تاقەتی شەڕی نەماوە، دەوڵەتی ئەمریکی بە دوای ئامرازی تردا دەگەڕێت بۆ بەڕێوەبردنی دونیا، کە بەگشتی خۆی لە ئابلۆقە و سزادا دەبینێتەوە. دۆلار یەکێکە لە چەکە کاریگەرییەکان لەم بوارەدا.

زۆربەی زۆری وڵاتانی دونیا تەواو دەستەپاچەن بەرامبەر ئەم پلانە چونکە ناتوانن بەدیلێکی تر بۆ سیستەمی جیهانی ئاڵوگۆڕ و سیقە دروست بکەن.

دیارە توانای دۆلار تەنها ڕەنگدانەوەی ئابوری نیە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی پێگەی هێزی ئەمریکایە لە دونیادا.

عێراق لە چەندین لاوە لاوازە، بەهۆی تاک سەرچاوەیی داهاتی کە نەوتە و نەوتیش تەنها بە دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

عێراق تەنها وڵاتە کە ئێران دراوی سەختی لێوە بە دەست دەهێنێت، ئێران لە ماوەی ڕابردوودا چەند هێڵی سوری بەزاندوە، بە تایبەتی هاوکاری ڕوسیا، بۆیە لە کاتێکدا دانوستانی ئەتۆمی مردووە بەڵام تەعزێی بۆ دانانێن، ئێران لە ناوەوە ناسەقامگیرە، ڕێگەنادرێت عێراق ببێتە دەروازەی مانەوەی ئەو ڕژێمە.

بەڵام عێراق وەک چۆن بەرامبەر دۆلار و ئەمریکا هیچی پێناکرێت، بەرامبەر ئێرانیش هیچی پێناکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دۆخێک دروست بوو بوو، کە هێمنی سەقامگیرییەک دروست بکرێت هەتا پارە زۆرەکانی عێراق بخورێت، وەها دیارە ئەم دۆخە ئەوەندە درێژەی نابێت.

ساڵی داهاتوو بە هیواین ساڵێکی ناسەقامگیر نەبێت لە ڕووی بەهای دراوەوە چونکە هێندەی تر خەڵکی هەژاری عێراق هەژارتر دەبن.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$72.96  $0.15  0.21%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.93  $0.18  0.26%  
زێڕ 
$2,660.10  $8.40  0.32%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.28  $0.091  2.85%  
گازۆلین 
$2.03  $0.0138  0.67%  
ئەلەمنیۆم 
$2,613.25  $7.00  0.27%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0021  0.09%