لەماوەى حەوت ساڵدا سەردانى گەشتیاران بۆ هەرێم بە ڕێژەى 525% زیادى کردووە

ئەمساڵ زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم

بەگوێرەى ئەو داتایانەى دەستەى گشتیی گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان بڵاوی کردوونەتەوە، لە ساڵى 2021دا زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار سەردانى هەرێمیان کردووە.

دەستەى گشتیی گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، لە تەواوى ساڵى 2021دا، 4 ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە، لەو ڕێژەیەش 48%یان سەردانى پارێزگاى هەولێریان کردووە، کە ژمارەیان یەک ملیۆن و 975 هەزار گەشتیار بوون.

پارێزگاى سلێمانى بە ڕێژەى 34%، لە ڕیزبەندی دووەمدا دێت لەڕووى سەردانى گەشتیارەوە و یەک ملیۆن و 375 هەزار گەشتیار سەردانی ئەو پارێزگایەیان کردووە، 18ى گەشتیارانیش سەردانى پارێزگاى دهۆکیان کردووە، کە ژمارەیان 754 هەزار گەشتیار بووە.

لەماوەى حەوت ساڵى ڕابردوو، ژمارەى ئەو گەشتیارانەى سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە بە ڕێژەى 525% زیادى کردووە، چونکە بەگوێرەى ئامارەکانى دەستەى ئامار و دەستەى گەشتوگوزار، لە ساڵى 2015دا ژمارەى ئەو گەشتیارانەى هاتوونەتە هەرێمى کوردستان 782 هەزار گەشتیار بووە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.39  $0.58  0.80%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.36  $0.61  0.89%  
زێڕ 
$2,664.50  $12.80  0.48%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.32  $0.126  3.95%  
گازۆلین 
$2.04  $0.0043  0.21%  
ئەلەمنیۆم 
$2,638.25  $5.25  0.20%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.24  $0.0142  0.64%