داهاتی دانەگاز زیادیکردووە
ماوەی 9 مانگدا بە رێژەی 102٪
کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵی خۆی بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا کۆمپانیای دانەگاز دەڵێت لە ماوەی 9 مانگدا داهاتەکانی بەرزبووەتەوە بۆ 256 ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی 102٪ بەرزبووەتەوە.
کۆمپانیای دانەگاز بە زۆری لە هەرێمی کوردستان و میسر کاردەکات و رایگەیاندووە، داهاتەکانی بەتەنیا لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی نۆ مانگدا بە رێژەی 77٪ بەرزبووەتەوە بۆ 131 ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای دانەگاز دەڵێت نۆ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو داهاتەکانیان 74 ملیۆن دۆلاربووە.
لە راپۆرتەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر کراوەتەوە و دەڵێت، تاوەکو ساڵی 2023 ئەو پرۆژەیە جێبەجێدەکەن و 250 ملیۆن پێی سیجا بە قەبارەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان زیاددەکەن و بەو پێیەش بۆ 1 ملیار پێ سێجا لە رۆژێکدا بەرزی دەکەنەوە.
راپۆرتەکە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازی سرووشتی کە لەم رۆژانە قەیرانی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتووەوتەوە و زیاتر لە جاران گرنگی سامانی گازی سرووشتی لە ئاسایشی وزەی وڵاتان دەردەخات.
دکتۆر پاتریک ئالمان وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەگاز، سەبارەت بە راپۆرتەکەیان رایگەیاند، “زۆر خۆشحاڵین بەو دەستکەتانەی کە لە رووی داراییەوە ئەمساڵ بەدەستمان هێناوە، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهێزی نرخەکان.. بەردەوامی وەرگرتنی حەقدەستەکانمان دڵنیاییمان دەداتێ کە کارەکانمان لە هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەین.”