ملیۆنێرێکی چینی بە شێوەیەکی سەیر سزای بانکێک دەدات
کاغەز بە کاغەزی پێ ژماردن
بازرگانێکی ملیۆنێری چینی، بڕی 5 ملیۆن یوانی چینی لە هەژمارەکەی لە شانگەهای ڕاکێشا، کارمەندانی بانکەکەی ناچار کرد، کاغە بە کاغەز پارەکەی بۆ بژمێرن.
پێگە “ladbible” ئاشکرایکردووە، ملیۆنێرە چینییەکە کارمەندەکانی بە “ڕەفتاری ناشرین” ناوبردووە و وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ناچاری کردوون ئەو کارە بکەن.
ملیۆنێرەکە کە ناوی “Sunwear” بەکاردەهێنێت، هەڕەشەی ئەوەی کردووە، کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەگەڕێتەوە و هەمان بڕ پارە بە هەمان شێواز ڕادەکێشێتەوە بۆ ئەوەی سزای کارمەندەکان بدات.
بانکەکە ڕایگەیاندووە، کارمەندێکیان تەنها داوای لە ملیۆنێرەکە کردووە، ماسکەکەی ببەستێت.