کەناراوەکانی ئاتیتلان
ناوچەیەکی دڵڕفێن و دانیشتووانێکی چالاک
کەناراوەکانى ئاتیتلان، 5 هەزار پێ لە ئاستى ڕووى دەریاوە بەرزە و کەوتووەتە ناوەڕاستى گواتیمالا، یەکێکە لە ناوچە سەرسوڕهێنەرکانى وڵاتەکە.
ئاتیتلان، ناوچەیەکى پڕ لە جوانییە، بە گردە بەرزەکان و سێ گڕکانی بەرز دەورە دراوە، چواردەورى پانتاییەکى زۆرى دارسنەوبەرە، دەیان شارۆچکە لە دەوری کەنارەکاندا خاڵبەندی کراون، کە کۆمەڵگەی مایا ڕەسەنەکانی تێدایە.
خەڵکى ناوچەکە، سەرقاڵى کارى دەستی و کارى گەشتیارین.
جلوبەرگ و بابەتە جوانکارییەکانى ئاتیتلان، مۆرکى خۆیان هەیە و کلتورى ناوچەکەى تیادا جێکراوەتەوە.
ئەوەش وای کردووە، بە ناوچەیەکى چالاک ناوببرێت.