وەبەرهێنەرانى عەرەب بازاڕى خانوبەرەى لەندەنیان گەرم کردووە

%11ى کڕیارەکان پێکدەهێنن

وا دەردەکەوێت، وەبەرهێنەرانى عەرەب لە لەندەن، سوودیان لە دابەزینى نرخى پاوەندى بەڕیتانى بینیوە و کڕیارێکى گەورەى خانوبەرەى لەندەنن.

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى کۆمپانیاى نایت فرانک، کە کۆمپانیایەکى گەورەى خانوبەرەیە، لە نیوەى دووەمى ساڵى 2022دا، کڕینى خانوبەرە لە لەندەن لەلایەن وەبەرهێنەرانى عەرەبەوە، بازێکى گەورەى داوە و بەرزترین ئاستى لەماوەى حەوت ساڵى ڕابردوو تۆمار کردووە.

کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوە کردووە، وەبەرهێنەرانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، سوودیان لە دابەزینى بەهاى پاوەند بینیوە کە دراوى فەرمیی وڵاتى بەڕیتانیایە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەبەرهێنەرانی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، 11%ى کڕیارى خانوبەرەى لەندەنن.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە سەروبەندى کۆرۆنادا لە ساڵى 2020، کڕیارانى عەرەب بۆ خانوبەرە لە لەندەن، تەنها 2.2%ى کۆى کڕیارانیان پێکهێناوە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.11  $1.30  1.79%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.08  $1.33  1.93%  
زێڕ 
$2,666.30  $14.60  0.55%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.37  $0.175  5.48%  
گازۆلین 
$2.08  $0.0292  1.43%  
ئەلەمنیۆم 
$2,600.00  $6.25  0.24%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0406  1.82%