وەزارەتى نەوتى عێراق ئامارى نەوتى فرۆشراوى مانگى ڕابردووى بڵاوکردەوە

"بە بەهاى 8.19 ملیار دۆلار" نەوتى فرۆشتووە

وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاندووە، فرۆشى نەوتى لە مانگى ڕابردوودا، گەیشتووەتە 8 ملیار و 190 ملیۆن دۆلار.

لە “بە بەهاى 8.19 ملیار دۆلار” نەوتى فرۆشتووەڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتى نەوتى عێراق دوایین ئامارى فرۆشتنى نەوتى مانگى ڕابردووى ئاشکرا کرد، لە تشرینى دووەمى 2022دا، عێراق بڕى 99.87 ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتووە.

داهاتى نەوتى فرۆشراو لەو مانگەدا، 8 ملیار و 190 ملیۆن دۆلار بووە، وەک وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەى پێکردووە.

لەو مانگەدا، 97.2 ملیۆن بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقەوە فرۆشراوە، 2.36 ملیۆن بەرمیلیش نەوتى کەرکوک بووە و لەڕێی بەندەرى جەیهانەوە فرۆشراوە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$70.88  $0.15  0.21%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.36  $0.15  0.22%  
زێڕ 
$2,790.80  $9.70  0.35%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.39  $0.66  2.15%  
گازی سروشتی  
$2.36  $0.009  0.38%  
گازۆلین 
$1.96  $0.0047  0.24%  
ئەلەمنیۆم 
$2,644.50  $3.00  0.11%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.14  $0.005  0.23%