دەرکردنى بەکۆمەڵ لە کۆمپانیاى تویتەر جێبەجێ دەکرێت

نیوەى کارمەندەکان نێردراونەتەوە ماڵەوە

لەوەتەى بووەتە خاوەنى تویتەر، ئێلۆن مەسک دەوڵەمەندترین پیاوى جیهان، سەرقاڵى دەرکردنى کارمەندان و بەڕێوەبەرانى کۆمپانیاکەیە.

یوئێل ڕۆس، بەڕێوەبەرى ئاسایش و دەستپاکیی تویتەر ڕایگەیاندووە، نزیکەى 50% کارمەندانى کۆمپانیاى تویتەر کارەکانیان لەدەستداوە، لە چوارچێوەى پرۆسەى کڕینەوەى کۆمپانیاکە لەلایەن مەسکەوە.

ڕۆژى هەینى، ئیمەڵ بۆ سەرجەم کارمەندانى کۆمپانیاى تویتەر نێردراوە و پێیان وتراوە، دەمێننەوە یان دەرکراون.

لەبارەى دەرکردنى ئەو ژمارەیە لە کارمەندان، ئیلۆن مەسک لە تویتەرى خۆى نوسیویەتى، “سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێزى کارى تویتەر، بەداخەوە هیچ بژاردەیەک نییە کاتێک کۆمپانیاکە ڕۆژانە زیاتر لە 4 ملیۆن زیان دەکات”.

https://twitter.com/elonmusk/status/1588671155766194176?cxt=HHwWgMDThfj_i4wsAAAA

ئەوە لەکاتێکدایە، گەورە بەرپرسانى کۆمپانیاى تویتەر، پاش دەرکردنیان لەلایەن ئیلۆن مەسک، خاوەنە نوێیەکەى کۆمپانیاکەوە، نزیکەى 100 ملیۆن دۆلار، وەک قەرەبوو وەردەگرن.

بەگوێرەى ئەو داتایانەى کۆمپانیاى ئیکویلار ئاشکرای کردوون، پارەگ ئاگرەواڵ، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى پێشووى تویتەر، بڕى 57 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار قەرەبوو وەردەگرێت.

ئەو کۆمپانیایە کە کارى شیکردنەوەى قەرەبووە ئاماژەى بەوەشکردووە، نێد سیگال، بەڕێوەبەرى دارایی تویتەر کە بەم دواییانە بڕیارى دەرکردنى دراوە، بڕى 44 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار وەک قەرەبوو وەردەگرێت.

پاش گرێبەستى کڕینى سەرجەم پشکەکانى کۆمپانیاى تویتەر و وەرگرتنى خاوەندارییەتى ئەو کۆمپانیایە لەلایەن ئیڵۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوى جیهان، جاک دۆرسى دامەزرێنەرى کۆمپانیاکە کە خاوەنى 2.4%ى پشکەکانە بڕى 978 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.04  $0.23  0.32%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.00  $0.25  0.36%  
زێڕ 
$2,658.00  $6.30  0.24%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.25  $0.056  1.75%  
گازۆلین 
$2.03  $0.0137  0.67%  
ئەلەمنیۆم 
$2,614.50  $0.0000  0.00%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0034  0.15%