پێشبینی دەکرێت 88 هەزار ملیۆنێر وڵاتەکانی خۆیان بەجێبهێڵن

ئیمارات براوەی یەکەم و ڕوسیا یەکەمین زەرەرمەندی ئەو کۆچەیە

سەرمایەیەکى گەورە لە ڕوسیا و ئۆکرانیاوە بۆ وڵاتانى دیکە کۆچ دەکات، ئەوەش لەڕێی کۆچى ملیۆنەرەکانى ئەو دوو وڵاتە، بۆ وڵاتانى دیکە.

وەک ئەوەى پێشبینى دەکرا، ئێستا ڕوسیا بەدەستگەورەترین کۆچکردنى ملیۆنەرەکانى وڵاتەکەیەوە دەناڵێنێت، بەجۆرێک چاوەڕوان دەکرێت، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 2022، ژمارەى ئەو کەسانەى سەرمایەکانیان لە سەروى ملیۆنێک دۆلارەوەیە و ڕوسیا جێدەهێڵن، بگاتە 15 هەزار ملیۆنێر.

هەروەها چاوەڕێ دەکرێت، ئەمساڵ، 4 هەزار و 800 ملیۆنێرى ئۆکرانیش بە هەمانشێوە، وڵاتەکەیان بەجێ بهێڵن.

پێشبینى دەکرێت 88 هەزار ملیۆنێر وڵاتەکانیان بەجێبهێڵن

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى کۆمپانیاىHenley & Partnersلە ڕیزبەندى 10 براوەترین وڵات لەڕووى کۆچکردنى دەوڵەمەندەکانى جیهانەوە بۆیان لە ساڵى 2022دا، ئیمارات ڕیزبەندی یەکەمى بەدەستهێناوە و ئەمریکاش لە ڕیزبەندى شەشەم دێت.

لە ڕیزبەندى 10 زەرەرمەندترین وڵات کە دەوڵەمەندەکان بەجێیان دەهێڵن، ڕوسیا ڕیزبەندى یەکەمى گرتووە، دواتر هەریەک لە چین، هیندستان، هۆنگ کۆنگ، ئۆکرانیا، بەڕازیل، بەڕیتانیا، مەکسیک، سعودیە و ئیندۆنیزیا دێن.

دکتۆر یۆرگ ستیڤن، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى Henley & Partners ڕایگەیاندووە، کۆچى دەوڵەمەندەکان، بەدرێژایی دەیەى ڕابردوو ڕووى لە زیادبوون کردووە، بەڵام لە ساڵەکانى 2020 و 2021، بەهۆى کۆرۆناوە کەمبووەوە، ئێستا جارێکى دیکە هەڵکشاوە.

تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، پێشبینى دەکرێت 88 هەزار ملیۆنێر وڵاتەکانیان بەجێبهێڵن بۆ وڵاتى نوێ، بەراورد بە ساڵى 2019، 22 هەزار ملیۆنێر کەمتر کۆچ دەکەن بۆ وڵاتێکى نوێ.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$71.01  $0.28  0.40%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.48  $0.27  0.40%  
زێڕ 
$2,791.70  $10.60  0.38%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.39  $0.66  2.15%  
گازی سروشتی  
$2.36  $0.009  0.38%  
گازۆلین 
$1.96  $0.0084  0.43%  
ئەلەمنیۆم 
$2,650.00  $8.50  0.32%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.14  $0.0077  0.36%