سعودیە 100 هەزار ئۆتۆمبێلى کارەبایی دەکڕێت

لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئەمریکى گرێبەستى کردووە

سعودیە گرێبەستێکى بۆ کڕینى دەیان هەزار ئۆتۆمبێلى کارەبایی لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئەمریکى کردووە، وەک بەشێک لە هەوڵەکانى بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى گۆڕانى ئاووهەوا.

تۆڕی سی ئێن بی سی-ى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە، سعودیە گرێبەستێکى لەگەڵ کۆمپانیاى لوسیدى ئەمریکى واژووکردووە، بە مەبەستى دابینکردنى 50 بۆ 100 هەزار ئۆتۆمبێلى کارەبایی.

بەگوێرەى گرێبەستەکە، دەبێت لەماوەى 10 ساڵى داهاتوودا، کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلە ڕادەستى سعودیە بکات.

ئەنجامدانى ئەو گرێبەستە، بەشێکە لە هەوڵەکانى سعودیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى گۆڕانى ئاووهەوا، کە ئامانجێتى تاوەکو ساڵى 2030 بەشێکى گەورەى هەوڵەکانى بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامیان هەبێت.

یەکێک لە ئامانجەکانى سعودیە، گەیشتنە بە ئاستى سفڕ لە دەردانى کاربۆن، کە ئۆتۆمبێلى بەنزین و گاز، هۆکارێکن بۆ دەردانى ئەو گازە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$75.09  $0.86  1.16%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.18  $1.08  1.54%  
زێڕ 
$2,718.20  $43.30  1.62%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.47  $0.43  1.53%  
گازی سروشتی  
$3.12  $0.217  6.50%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0016  0.08%  
ئەلەمنیۆم 
$2,614.25  $13.25  0.50%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0014  0.06%