بانکى نێودەوڵەتى 170 ملیار دۆلارى بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى چەند قەیرانێک تەرخان کرد

لە 15 مانگدا بە سەر چەند وڵاتێکدا دابەش دەکرێت

بانکى نێودەوڵەتى ئاشکرای کردووە، بەنیازە لەڕێی چەند وڵاتێکەوە و لە 15 مانگدا بڕى 170 ملیار دۆلار بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى چەند قەیرانێک دابین بکات.

 دەیڤید ماڵباس، سەرۆکى بانکى نێودەوڵەتى ڕایگەیاندووە، پاکێجێک هاوکارییان بە بڕى 170 ملیار دۆلارییان ئامادە کردووە، بۆ ئەوەى پاڵپشتیی وڵاتان بکەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى چەندین قەیران.

بە وتەى سەرۆکى بانکى نێودەوڵەتى، ئەو پاکێجە بۆ ماوەى 15 مانگە و بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى قەیرانى “خۆراک و مرۆییە” کە لە ئەنجامى شەڕى ڕوسیا و ئۆکرانیا دروست بوون.

سەرۆکى بانکى نێوەدەوڵەتى، لەکاتى کۆبوونەوەى بەهارەى بانکەکەى لێدوانى بۆ ڕۆژنامەنوسان داوە و ئاماژەى بەوە کردووە، “لە سێ مانگى داهاتوودا بڕى 50 ملیار دۆلار لەو هاوکارییە دابەش دەکەن”.

دەیڤید ماڵباس ئاشکراشی کردووە، “قەیرانەکان گەشەى ئابوریی جیهانیان دابەزاندووە، بەجۆرێک پێشبینییەکانى بانکى نێودەوڵەتى بۆ گەشەى ئابوریی جیهان لە 4.1%ەوە کەمبووەتەوە بۆ 3.2%”.

یەکێک لە ئەرکەکانى بانکى نێودەوڵەتى و سندوقى نەختى نێودەوڵەتى، خستنەڕووى پێشبینییە بۆ گەشەى ئابوریی جیهان، بڕیارە سبەى سێشەممە، سندوقى نەختى نێودەوڵەتى، پێشبینییەکانى بۆ گەشەى ئابوریی جیهان بخاتە ڕوو.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$71.10  $0.1  0.14%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.55  $0.17  0.25%  
زێڕ 
$2,780.00  $24.10  0.87%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.35  $0.62  2.02%  
گازی سروشتی  
$2.27  $0.043  1.86%  
گازۆلین 
$1.95  $0.0129  0.66%  
ئەلەمنیۆم 
$2,638.75  $12.00  0.46%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.13  $0.0051  0.24%