10 ڕێگا بۆ سه‌ركه‌وتنت له شوێنی كاره‌كه‌تدا
لێهاتووییەکانت بەرز بکەرەوە
پشتیوان جەلال
ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەندی ئابوری
ڕەنگە زۆرجار هەر یەکێکمان لە شوێنى کارەکانمان، دووچارى هەندێک کێشە ببینەوە، کە پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە خۆمان ئامادە نەکردووە، لێرە من چەند خاڵێک دەخەمەڕوو، کە بە پەیڕەوکردنیان، دەتوانیت بەشێکى کێشەکانى سەر کارەکەت چارەسەر بکەیت و ببیت بە کەسێکى لێهاتوو.
ده‌ستپێشخه‌ربه
ژیانی كار به جۆرێك پێشكه‌وتووه، پێویست ده‌كات كارمه‌ندی ئێستا ده‌ستپێشخه‌ر بێت له كاردا كه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له ئاڵه‌نگاری له كاردا، خاوهنكارانیش كه‌سانێكیان پێویسته كه ده‌ستپێشخه‌ر بێت و بیرۆكه‌ی هه‌بێت بۆ كار.
خۆت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری خۆت به
به‌رده‌وام چاوت له‌سه‌ر ئه‌دای خۆت بێت و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانت بكه، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانت، چاوه‌ڕێ مه‌كه ئه‌وانی تر هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ بكه‌ن دواتر بۆت ده‌ربكه‌وێت چۆنیت، خۆت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خۆت بكه.
ئاماده‌ی فێربوون به و هه‌وڵی بۆ بده
گه‌ر ده‌ته‌وێت له ژیانی كاردا به‌ره‌وپێش بچیت، ئه‌وا ده‌بێت به‌رده‌وام ئاماده‌ییت تێدا بێت فێربیت و هه‌وڵی فێربوون بده‌یت.
پێشبینی بكه چی پێویست ده‌بێت
هه‌موو كات هه‌وڵی ئه‌وه بده بزانیت سه‌ره‌وه‌ی خۆت چی پێویسته له كاره‌كه‌دا، كه پێشبینیت كرد ئه‌و كات بۆ هه‌ر كارێك ئاماده‌یت.
په‌یوه‌ندییه‌كی باش دروست بکە
په‌یوه‌ندییه‌كی باش كلیلی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كارمه‌ند و دامه‌زراوه‌یه‌كه، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوتیمهكانت و به‌رپرسانی دامه‌زراوه‌كه گرنگه بۆ پێشخستنت، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئهركێكت خرایه سه‌ر شان، له‌كاتی ته‌واوبوونی به‌رپرسه‌كه‌ت ئاگادار بكه‌ره‌وه و داوای ئه‌ركی دواترت بكه.
ئامانج دیاری بكه و هه‌وڵی به‌دیهێنانی بده
كه له دامه‌زراوه‌یه‌كدا كار ده‌كه‌یت پاره‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پێ‌نادرێت كه ته‌نها خۆت به كاری ڕۆتینی ڕۆژانه سه‌رقاڵ بكه‌یت و خۆت ماندوو بكه‌یت، به‌ڵكو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌یه‌وێت ئامانجت بۆ كاره‌كه‌ت و دامه‌زراوه‌كه‌ش هه‌بێت و به‌شێك بیت له داهێنان و پێشخستن.
كار بكه و خۆت بسه‌لمێنه، قسه مه‌كه
به‌های كردار و كار گرنگتره له ده‌ربڕینی وشه و قسه كردن.
متمانه به ده‌ست بهێنه
به دڵسۆزی له كاره‌كه‌تدا ده‌توانیت به خێرایی متمانه به ده‌ست بهێنیت و كاره‌كانت به شێوازێكی باش به‌ڕێوه ببه‌یت، تا دره‌نگتر متمانه به‌ده‌ستبهێنیت، كه‌متر ده‌ستكراوه ده‌كرێیت له كاره‌كانت.
چاره‌سه‌ر دابهێنه
به‌رده‌وان هه‌وڵبده به‌شێك بیت له چاره‌سه‌ر، نه‌ك به‌شێك بیت له كێشه.
هاوسۆز به
گه‌ر له دامهزراوهكهتدا هاوسۆزی به‌رپرسان و كارمه‌ندانی هاتیمت بیت، كاره‌كان باشتر به‌ڕێوه ده‌چن، به‌رده‌وام سكاڵا له هاتیمهكانت مه‌كه به‌ڵكو هاوسۆز و دڵسۆزیان به و پێكه‌وه كارهكهتن پێش بخه‌ن.
گه‌ر كارمهندێكیت، ئه‌م خاڵانه له شوێنی كاره‌كه‌ت هاوكارت ده‌بێت بۆ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنت، گه‌ر به‌ڕێوبه‌ری دامهزراوهیهكیت ئه‌وا هه‌وڵبده كارمه‌نده‌كانت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ڕابێنه و وه‌بیریان بهێنه‌ره‌وه.