سبەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، وەکو یەکەم وەزارەت، مووچەی وەزارەتی تەندروستیی دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکانی ناردووە و وێنەیەکی دەست “بی ئێن24” کەوتووە، ئەو مووچەیەی سبەینێ دابەشدەکرێت مووچەی مانگی 1ـی ئەمساڵە و بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت، لە رۆژانی داهاتووشدا خشتەی نوێی مووچەی وەزارەت و دەستەکانی دیکە بڵاودەکرێتەوە.

رۆژی 19ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەمەش حکومەت دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$66.23  $0.34  0.52%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$63.00  $0.29  0.46%  
زێڕ 
$3,383.60  $4.90  0.14%  
پای 
$0.3656  $0.0178  5.10%  
لیرەی سووری/دۆلار 
$13,000.00  $0.0000  0.00%  
یەک ئۆنسە زیو 
$34.43  $0.56  1.65%  
گازی سروشتی  
$2.76  $0.011  0.40%  
گازۆلین 
$2.13  $0.0034  0.16%  
ئەلەمنیۆم 
$2,510.00  $6.25  0.25%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.28  $0.0022  0.10%