لە ساڵی 2021دا داهاتی وەزارەتی کارەبا نزیکی تریلیۆنێک دینار بووە

لەماوەی چوار ساڵدا نزیکەی 285% زیادی کردووە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، داهاتی ساڵی ڕابردووی وەزارەتەکە 825 ملیار دینار بووە و بەراورد بە ساڵی 2018 بووەتە نزیکەی سێ هێندە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست “بی ئێن24” کەوتووە، وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵی 2018، داهاتی وەزارەتەکە 289 ملیار دینار بووە، بەڵام لە ساڵی 2021 بەرزبووەتەوە بۆ 825 ملیار دینار.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کارەبا، لەماوەی چوار ساڵدا، داهاتی وەزارەتەکەیان بە ڕێژەی 285% زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها بەراورد بە ساڵی 2018، بەرهەمهێنانی کارەبا نزیکەی 26% بەرز بووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم دەشڵێت، لە ساڵی 2018 ڕۆژانە 13 کاتژمێر و 54 خولەک کارەبا بە هاووڵاتیان دراوە، بەڵام ساڵی 2021 بەرزبووەتەوە بۆ 16 کاتژمێر و 57 خولەک و نزیکەی 21% زیاد بووە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$72.99  $0.18  0.25%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.95  $0.2  0.29%  
زێڕ 
$2,660.30  $8.60  0.32%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.23  $0.034  1.06%  
گازۆلین 
$2.03  $0.0128  0.63%  
ئەلەمنیۆم 
$2,638.25  $5.25  0.20%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0017  0.08%