ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتى: بەرهەمهێنانى وزەى خاوێن لە گەشەکردندایە

پێشبینییەکان بۆ ساڵی 2026 گەشبینانەن

لە ڕاپۆرتێکدا کە وێنەیەکى بۆ بی ئێن نێردراوە، ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتى ڕایگەیاندووە، بەرهەمهێنانى وزەى خاوێن بە خێراییەک گەشەى کردووە، لە جیهاندا هاوشێوەى نەبووە.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، لە ساڵى 2021دا، تواناى جیهان بۆ بەرهەمهێنانى وزە لەڕێی هەوا، سۆلار و ئاوەوە بەجۆرێک گەشەى کردووە، ژمارەى پێوانەیی تۆمار کردووە، ئەوەشى بە ڕێگا ڕاستەکە ناوبردووە.

ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتى پێشبینى کردووە، لە ساڵانى داهاتوودا بەرهەمهێنانى وزەى خاوێن بەردەوام بێت لە زیاد بوون.

زیادبوونى بەرهەمهێنانى وزەى خاوێن لە ساڵى ڕابردوودا، لەکاتێکدایە کە پێداویستییەکانى بەرهەمهێنانى ئەو وزەیە نرخەکانیان زیادی کردووە، بەڵام ئەوە ڕێگر نەبووە لە پەنابردن بۆ بەرهەمهێنانى وزەى خاوێن.

بەگوێرەى ئەو داتایانەى ئاژانسە نێودەوڵەتییەکە خستوونیەتییەڕوو، تاوەکو ساڵى 2026 پێشبینى دەکرێت، بەرهەمهێنانى وزەى خاوێن لە جیهان بەراورد بە ساڵى 2020 بە ڕێژەى 60% بەرز ببێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، چین دەبێتە ڕابەرى ئەو پێشکەوتنە لە بەرهەمهێنانى وزەى خاوێن لە پێنج ساڵى داهاتوودا، هەروەها هیندستانیش ئامادەکارییەکانى دەستپێکردووە بۆ ئەوەى گەشە بەو بوارە بدات، هەروەک چۆن چاوەڕێ دەکرێت ئەمریکا و ئەوروپاش هەمان هەنگاو بنێن، ئەو چوار ناوچەیەش 80%ى گەشەى وزەى خاوێن لەخۆ دەگرن.

بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن لە جیهاندا

 

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.30  $0.07  0.09%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.21  $0.11  0.16%  
زێڕ 
$2,688.70  $13.80  0.52%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.04  $0.06  0.21%  
گازی سروشتی  
$3.35  $0.013  0.39%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0025  0.12%  
ئەلەمنیۆم 
$2,597.75  $13.50  0.52%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.28  $0.0009  0.04%