نەوتى کۆگاکراوى ستراتیژیی ئەمریکا گەیشتە نزمترین ئاستى 20 ساڵی ڕابردوو

هەفتەى ڕابردوو 4.6 ملیۆن بەرمیل کەمى کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەى زانیاریی وزەى ئەمریکا ئاشکرایکرد، نەوتى خاو و بەنزینى لەکۆگاکراوى ئەمریکا هەفتەى ڕابردوو کەمى کردووە.

نەوتى بەدەگکراوى ئەمریکا، 4 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل کەمی کردووە، گەیشتووەتە 428 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل، هەروەها بەنزینى یەدەگکگراو بە بڕى 719 هەزار بەرمیل کەمیکردووە، وەک فەرمانگە ئەمریکییەکە خستویەتییەڕوو.

بە وتەى فەرمانگەى زانیاریی وزەى ئەمریکا، نەوتى یەدەگکراوى ستراتیژیی ئەمریکا، بۆ نزمترین ئاستى دابەزیوە لە ساڵى 2002ەوە.

ئەمریکا بە مەبەستى کەمکردنەوەى نرخى بەنزین لە وڵاتەکەى، دەستى بۆ نەوتى خاوى یەدەکگراوى وڵاتەکەى برد.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.53  $0.76  1.03%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.18  $1.08  1.54%  
زێڕ 
$2,718.20  $43.30  1.62%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.47  $0.43  1.53%  
گازی سروشتی  
$3.12  $0.217  6.50%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0016  0.08%  
ئەلەمنیۆم 
$2,600.25  $11.00  0.42%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0014  0.06%