چیرۆکى ژنێکى کۆڵنەدەر
“هەلی بۆ ڕەخساندم ئازاتر بم”
سەلوا حەمید زیاب، ئافرەتێکی 43 ساڵ کە دایکی سێ منداڵە لە شاری هیت لە ئەنبار، بەشداریی پرۆژەی “پارەی نەخت بەرامبەر بە کار”ی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە.
پەیجی فەرمیی UNDP لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بەشداری کردن، لە بونیادنانەوەی قوتابخانەیەک کە پێشتر بەهۆی شەڕی داعشەوە ڕوخابوو، سەلوا توانی پارەی دەستبکەوێت و ئەو قەرزانەی لەسەری بوون بیانداتەوە.
ئێستا سەلوا، ڕایگەیاندووە دەیەوێت کارێکی جێگیری دەستبکەوێت و لەڕێی ئەو پرۆژەیە ئازایەتیی کارکردنی بۆ دروست بووە.
لە شاری هیت لە ئەنبار، تا ئێستا 2 هەزار و 600 کەس لە پرۆژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان سوودمەند بوون.