سلیکۆن ڤالی دڵنیایی دەدات

دوای مایەپوچبوونی

یەکێک لەو بانکە زەبەلاحانەى ئەمریکا کە مایەپووچ بووە، بانکى “سلیکۆن ڤالی”یە، بەڵام دڵنیایی دەدرێت بەو کەس و دامەزراوانەى پارەیان لاى ئەو بانکەیە.

بە گوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى بلۆمبێرگ، لە ماوەى یەک هەفتەدا، هەریەک لە بانکەکانى “سلیکۆن ڤالى و سێگنیچەر و سیلڤەر گەیت لە ئەمریکا مایەپووچ بوون”، بۆ یەکەمجارە لە دواى قەیرانى ئابوریی 2008ى ئەمریکاوە دۆخێکى لەو جۆرە ڕوو لە کەرتى بانکى ئەو وڵاتە بکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆشکى سپى رایگەیاند، “گەیشتوین بە چارەسەرێک بۆ قەیرانى بانکى سلیکۆن ڤاڵى و سێگنیچەر، ئەوەش دواى کۆبوونەوەیەکى چەند کاتژمێری هات کە لە نێوان وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئەو دوو بانکە بەڕێوەچوو”.

ڕۆژى هەینى رابردوو، هەریەکە لە بانکەکانى سیلیکۆن ڤاڵى و سێگنیچەر، مایەپوچبوونى خۆیان راگەیاند، بەرزکردنەوەى ڕێژەى سوودى بانکى لە ئەمریکا بە هۆکارێکى سەرەکى دادەندرێت، چونکە سەرمایەدارەکان پارەکانیان لەو بانکانە کشاندووەتەوە.

سلیکۆن ڤالى، ئەو بانکە ئەمریکییەى مایەپووچ بووە، دڵنیایی دەدات لەوەى “هەر کەسێک پارە و سامانى لەلاى ئەو بانکەیە، دەتوانێت وەری بگرێتەوە”، هەمان دڵنیایی وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکایش داویەتى.

سلیکۆن ڤالى، بانکێکى ئەمریکییە و لە ساڵى 1983 دامەزراوە

لە ساڵى 2023، “20ەمین باشترین بانکى ئەمریکا بووە و خاوەنى 6 هەزار و 567 کارمەندە، خاوەنى 213 ملیار دۆلار (کەرەستە و هەبوو)”، بەگوێرەى گۆڤارى فۆربس.

سلیکۆن ڤالى گەورەترین بانکى ئەمریکییە کە مایەپووچ بێت لە پاش قەیرانى ئابوریی ئەمریکاوە لە ساڵى 2008.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$72.96  $0.15  0.21%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.91  $0.16  0.23%  
زێڕ 
$2,658.10  $6.40  0.24%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.22  $0.027  0.85%  
گازۆلین 
$2.03  $0.0127  0.62%  
ئەلەمنیۆم 
$2,613.25  $7.00  0.27%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0015  0.07%