نەوت بۆ نزمترین ئاست لەماوەى هەشت مانگى ڕابردوو دابەزی

هۆکارەکەى چییە؟

نرخى نەوت بۆ کەمترین ئاست دابەزى لەماوەى هەشت مانگى ڕابردوودا، بەهێزى دۆلار و بەرزکردنەوەى ڕێژەى سوودى سەر دۆلار، هۆکارى دابەزینى نرخى نەوتە.

یەک بەرمیل نەوتى برێنت لەکاتى داخستنى بازاڕى جیهان، 86 دۆلار و 15 سەنتە و نزیکەى 5% نرخەکەى دابەزیوە.

هەروەها نرخى یەک بەرمیل نەوتى ڕۆژئاواى تەکساس (ئەمریکى) بە 78 دۆلار و 74 سەنتە، نزیکەى 6%ى نرخەکەى دابەزیوە.

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، دابەزینى نرخى نەوت هاوکاتى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارە بۆ بەرزترین ئاست لەماوەى دوو دەیەدا، ترس هەیە کە بەرزکردنەوەى ڕێژەى سووى بانکى سەر دۆلار، پاڵ بە وڵاتانى بەکاربەرى نەوت بنێت، کە کەمتر نەوت بکڕین، بەهۆى ئەوەى نرخى نەوت بە دۆلار لە جیهاندا مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ماوەى چوار هەفتەیە نرخى هەردوو گرێبەستەکەى نەوت (برێنت و ڕۆژئاواى تەکساس) ڕوو لە دابەزینن.

ڕۆژى چوارشەممە، 21ى ئەیلول، ئەنجومەنى یەدەگى فیداڵیی ئەمریکى بڕیارى دا بە بەرزکردنەوەى نرخى سوودى سەر دۆلار بە ڕێژەى 75 خاڵ، ئەوەش ترسى لەسەر خاوبوونەوەى ئابوریی جیهان دروست کردووە.

لەلایەکى دیکەوە، نرخى یەک ملیۆن یەکەى گەرمۆکەى گازى سروشتى دابەزیوە بۆ شەش دۆلار و 82 سەنت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.53  $0.76  1.03%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.18  $1.08  1.54%  
زێڕ 
$2,718.20  $43.30  1.62%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.47  $0.43  1.53%  
گازی سروشتی  
$3.12  $0.217  6.50%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0016  0.08%  
ئەلەمنیۆم 
$2,614.25  $13.25  0.50%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0014  0.06%