ڕێژەى سەوزایی هەرێمى کوردستان 12.4%ە
سەرۆکى دەستەى ژینگە: هەلى کارمان بۆ دەرچووانى ژینگە ڕەخساندووە
سەرۆکى دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکردووە، “ڕێژەى سەوزایی لە هەرێم 12.4%ە و پێویستە بۆ دووهێندە بەرز بکرێتەوە”، ڕاشیگەیاندووە، هەلى کاریان بۆ دەرچووانى ژینگە ڕەخساندووە.
عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکى دەستەى ژینگەی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاند، “ڕێژەی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان 12.4%ە، كه‌واتە ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌مان ده‌وێت، نابێت ئهوەشمان بیربچێت كه ئێمه دراوسێی باشمان نییه، دراوسێكانمان له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه ده‌یكه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و تۆپبارانكردنه‌كان، ته‌نیا له ساڵی 2019 بۆ 2020، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆنم دارستانمان لێ سووتێنرا”.
سەرۆکى دەستەى ژینگە ئاشکرایکرد، “له ده‌سته‌ی ژینگه له هه‌وڵی ئه‌وه داین هه‌موو پڕۆژەیهك كه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت ده‌بێت 25%ی سه‌وزایی بێت، ئه‌وانه‌ی پێشتریش كه به‌و شێوه‌یه نه‌بوون ئێمه پڕۆسهیهكمان هه‌یه پێی ده‌وترێت له بری سه‌وزكردن واتا جارێكی دیكه پێی ده‌گه‌ینه‌وه، هه‌ر له‌و پڕۆژە له ساڵی 2021دا 600 هه‌زار مه‌تر دووجامان به كه‌رتی تایبه‌ت سه‌وز كردووه، له بواری شاره‌وانیدا كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌یه، پارك و ئه‌ندازه و باخچه‌كانی ناوشار ڕووبه‌ری سه‌وزاییان بۆ نزیكه‌ی 19% ڕۆیشتووه كه ئه‌وه‌ش ڕێژەیهكی باشه”.
لەبارەى بەرهەمهێنانى وزەى خاوێنەوە، عەبدولڕەحمان سدیق ئاشکرایکردووە، “خۆشبه‌ختانه لەلایەن وەزارەتى کارەباوە، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا 3 هەزار و 500 مێگاوات كاره‌با له سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی خاوێن له تیشكی خۆر ئاماده كراوە”.
ئاماژەى بەوەشکرد، “له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كاندا گازێک ده‌رده‌چێت كه پێی ده‌وترێت گازى هاوه‌ڵ، چه‌ندین ساڵه ئه‌م گازە به بێ سوود به‌فیڕۆ ده‌چێت و سوودی لێ وه‌رناگیرێت، ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و هه‌واڵه خۆشانه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت به ئێمه‌ی ڕاگه‌یاند كه به دوو جۆر سوود له‌و گاز وه‌رده‌گیرێت له چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان، یه‌كه‌میان بۆ وزه‌ی كاره‌با و دووه‌میان ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه دووباره كۆگا ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان كراوه”.
“هه‌ر پڕۆژەیهك سه‌ره‌تا له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان یان له پیشه‌سازی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت پاشان شاره‌وانی زه‌وی بۆ ته‌رخان ده‌كات و دواتر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش لارینه‌بوونی پێ دەدات، دەستەى ژینگەش 12 خاڵى هەیە بۆ هەر پرۆژەیەک بۆ ئەوەى ڕەزامەندی بدات، کە پێویسته خاوه‌نی پڕۆژەكه جێبه‌جێی بكات و ده‌سته‌ی ژینگه‌ش چاودێری ده‌كات”، وەک سەرۆکى دەستەى ژینگە ڕایگەیاندووە.
کارى دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان لە “مامناوەند”دایە، ئەوەش بە پێی پێوه‌ری هه‌ردوو ڕێكخراوی (GIZ)ی ئه‌ڵمانی و (FMI)ى فیله‌ندی كه پێكه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان داوە، وەک سەرۆکى دەستەکە ئاشکرایکردووە.
دەستەى ژینگە هەلى کارى ڕەخساندووە
بە وتەى عەبدولڕەحمان سدیق، ئەو پرۆژانەى دەستەکەیان ڕەزامەندییان لەسەر دەدات دەبێت دەرچووى ژینگە وەک چاو‌دێر دابمەزرێنن، بۆ ئەو مەبەستەش سێ سوودى خستووەتەڕوو، “یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شی ژینگه ده‌دۆزینه‌وه، دووه‌م سوودی ئه‌وه‌یه كه له بری ئه‌وه‌ی خاوەنى پرۆژەکە هه‌ڵه بكات و سزا بدرێت ئه‌وه چاودێره‌كه یارمه‌تی ده‌دات له ڕێنماییه‌كانی ئێمه، كه ئه‌وه‌ش له بهرژەوهندیی خاوه‌نی پڕۆژەكهیه، حاڵه‌تی سێیه‌میش ئه‌وه‌یه وێڕای چاودێره فه‌رمییه‌كه‌ی خۆمان، چاودێرێكی دیكه‌ش داده‌نێین كه ده‌بێته هاوكارێك له نێوان ئێمه و خاوه‌نی پڕۆژەكه”.
ئاماژەى بەوەشکرد، “ده‌رچووی ژینگه دێت له فه‌رمانگه‌ی ژینگه له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان فۆڕمه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و چاوه‌ڕێ ده‌كات، ئه‌و پڕۆژەیهی كه ئێمه ڕەزامهندی له‌سه‌ر ده‌ده‌ین ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارن و له‌سه‌ر پڕۆژەكان داده‌مه‌زرێن، له ڕێنمایی 1/2020 كه له وه‌قایعی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌مان باس كردووه كه ئه‌و كه‌سانه هه‌موو مافێكیان هه‌یه به خانهنشینبوونیشهوه و خاوه‌نی پڕۆژەكه ناتوانێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاودێره‌كه كاره‌كانی خۆی به‌باشی ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌وه ئێمه‌ین دوای ئاگاداركردنه‌وه ده‌توانین ئه‌و كه‌سه لابده‌ین و یه‌كێكی دیكه له شوێنی دابمه‌زرێنین”.