نرخى گازى سروشتى لە بەرزبوونەوە ناوەستێت

لەماوەى یەک ساڵدا نرخەکەى 200% بەرزبووەتەوە

نرخى گازى سروشتى لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ژمارەى پێوانەیی تۆمار کرد، لەماوەى یەک ساڵدا بە ڕێژەى 200% بەرز بووەتەوە.

لە مامەڵەکانى ئەمڕۆدا، نرخى یەک ملیۆن یەکەى گەرمۆکەى گازی ئەمریکى(یەکەیەکى پێوانەییە و بەرامبەرە بە زیاتر لە 28 مەتر چوارگۆشە)، بەرامبەرە بە هەشت دۆلار و 51 سەنت.

ئەگەر لێکدانەوە بۆ نرخى گازى سروشتى بکەین لە ڕابردوودا، دەردەکەوێت نرخى ئەو سوتەمەنییە بەراورد بە مانگى ڕابردوو بە ڕێژەى 40% و بەراورد بە ساڵى ڕابردوو بە ڕێژەى 200% بەرز بووەتەوە.

لەلایەکى دیکەوە، نرخى نەوتا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە، یەک بەرمیل نەوتى برێنت بەرامبەرە بە 110 دۆلار و 63 سەنت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتى ڕۆژئاواى تەکساس بە 108 دۆلارە.

هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەگەڕێندرێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى سەپاندنى سزا بەسەر کەرتى نەوتى ڕوسیا، بەجۆرێک لەماوەى شەش مانگدا نەوتى ئەو وڵاتە لە بازاڕەکانى جیهان داببڕێت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.39  $0.62  0.84%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.97  $0.87  1.24%  
زێڕ 
$2,705.60  $30.70  1.15%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.45  $0.405  1.44%  
گازی سروشتی  
$3.08  $0.26  7.79%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0016  0.08%  
ئەلەمنیۆم 
$2,622.50  $5.00  0.19%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.28  $0.0044  0.19%