“له‌ سلێمانی نزیكه‌ی هه‌زار پرۆژه‌ وه‌ستاون‌ و كه‌س خۆی ناكات به‌ خاوه‌نیان”

سەدان کۆمپانیا مایەپووچ بوون

جێگرى سەرۆکى لقى سلێمانیی یەکێتیی بەڵێندەران ئاشکرای کردووە، “لە سلێمانى نزیکەى هەزار پرۆژە هەن، سەرجەمیان وەستاون و کەس خۆی ناکات بە خاوەنیان”.

محەمەد عەتا، جێگرى سەرۆکى لقى سلێمانیی یەکێتیی بەڵێندەران بە پێگەى فەرمیی ژوورى بازرگانى و پیشەسازیی سلێمانى ڕاگەیاندووە، “لە ئێستادا ئیشوكاره‌كانی به‌ڵێنده‌ران له‌ ئەوپه‌ڕی خراپیدایه‌، تاكو پێش هاتنی داعش بارودۆخه‌كه‌ باش بوو، به‌ڵام دوای هاتنی داعش سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌ڵێنده‌ران وه‌ستێنراون“.

بە وتەى ئەو بەرپرسەى لقى سلێمانیی بەڵێندەران، “دوای شه‌ڕی داعش كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ كه‌وتنه‌وه‌ کار، به‌ حساب 85%ى پاره‌كانیان بۆ ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك په‌تای كۆرۆنا هات، ئه‌ویش وه‌ستێندرا كه‌س باسی نه‌كرد.

لەبارەى مایەپووچبوونى ژمارەیەک کۆمپانیا و بەڵێندەر، محەمەد عەتا ئاشکرایکردوە، “له‌ كۆی هەزار و 280كۆمپانیا كه‌ لای ئێمه‌ تۆمار كراون،800 بۆ 900یان مایه‌پووچ بوون، زۆربه‌یان پاره‌یان لای حكومه‌ته‌ كه‌ به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه‌ ئه‌و پارانه‌ نابێت له‌ بانكدا ده‌ستكاری بكرێت هه‌تا حكومه‌ت خۆی فه‌رمان ده‌رنه‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵێنده‌ر ئیشوكاری له‌ باجی ده‌رامه‌ت یان زه‌ریبه‌ یان زه‌مان هه‌بێت، چه‌كی بانك قه‌بوڵ ناكه‌ن ده‌ڵێن ئه‌بێت ڕوسمات به‌ كاش بده‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ به‌ڵێنده‌ران بكه‌ن ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ شتی قورستر ده‌هێننه‌ ئاراوه‌.

جێگرى سەرۆکى لقى سلێمانیی یەکێتیی بەڵێندەران هۆکارى مایەپووچبوونى ئەو ژمارە کۆمپانیایە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەى، “ڕسومات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌، جاران میزانیه‌ 150 هه‌زار دینار بوو ئه‌تدا و ته‌واو، ئێستا سجل دروست كراوه‌ ئه‌بێت بچیت بۆ وه‌زاره‌تی داد مۆری بكه‌ی، جیا له‌مه‌ش فۆرمی وه‌رزی شەش مانگی و ساڵی هه‌یه،‌ ئه‌گه‌ر پڕی نه‌كه‌یته‌وه‌ 75 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێیت.

ته‌نها له‌ سلێمانی 174 كۆمپانیا هەن پاره‌یان لای حكومه‌ته‌، پرۆژه‌ی پتڕۆ دۆلار هه‌یه‌ كه‌س خۆی ناكات به‌ خاوه‌نی له‌م كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌درێت به‌وه‌ی دوای خۆی تاكو ئێستا، له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی سلێمانی وه‌ستێنراون”، وەک بەرپرسەکەى بەڵێندەران ئاماژەى پێکردووە.

راوه‌ستانی پرۆژه‌كان گه‌وره‌ترین بێكاری دروست كردووه‌

عەتا محەمەد ڕاشیگەیاندووە، “جاران 20 بۆ 30 كه‌س كاری لەو پرۆژانە دەکرد، له‌ ئه‌ندازیار و كرێكار، ئێستا هه‌موویان ده‌ركراون و ته‌نها یه‌ك پاسه‌وان هێڵدراوه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتومه‌كان نه‌دزرێن”.

جێگرى سەرۆکى لقى سلێمانیی یەکێتیی بەڵێندەران دەڵێت، ئەوان بەردەوام نوسراوی فه‌رمی ئاڕاستەى لایه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دەکەن، “به‌ڵام هه‌مووی بێ وه‌ڵامه“.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$70.53  $0.47  0.66%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.00  $0.38  0.56%  
زێڕ 
$2,780.80  $24.90  0.90%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.19  $0.46  1.50%  
گازی سروشتی  
$2.27  $0.041  1.78%  
گازۆلین 
$1.94  $0.0256  1.30%  
ئەلەمنیۆم 
$2,649.00  $1.00  0.04%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.12  $0.0122  0.57%