پوختەى قازانجى دانەغاز بە ڕێژەى 256% زیادى کردووە

بە پاڵپشتیی کارکردنى لە هەرێمى کوردستان

کۆمپانیاى دانەغاز کە لە بوارى بەرهەمهێنانى گازى سروشتی لە هەرێمى کوردستان کار دەکات، پوختەى قازانجى لە 2021دا 317 ملیۆن دۆلار بووە.

لە ڕاپۆرتێکدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیاى دانەغازى ئیماڕاتى قازانجى کۆمپانیاکەى بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، پوختەى قازانجی کۆمپانیاکە لە ساڵى 2021دا، بە ڕێژەى 256% زیادى کردووە و گەیشتووەتە 317 ملیۆن دۆلار.

دانەغاز ئەوەشى ئاشکراکردووە، هۆکارى زیادبوونى قازانجى کۆمپانیاکە، پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و گەشەکردنى کارەکانیان بووە لە هەرێمى کوردستان.

بەرزبوونەوەى پوختەى قازانجى کۆمپانیا ئیماراتییەکە لەکاتێکدایە، ساڵى 2020 پوختەى زیانەکەى 376 ملیۆن دۆلار بووە، وەک لە ڕاپۆرتى کۆمپانیاکەدا هاتووە.

تەواوى ڕاپۆرتى دارایی دانەغاز بە زمانى ئینگلیزى بخوێنەرەوە..

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.19  $0.58  0.79%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.55  $0.55  0.78%  
زێڕ 
$2,692.90  $18.00  0.67%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.04  $0.06  0.21%  
گازی سروشتی  
$3.19  $0.148  4.43%  
گازۆلین 
$2.04  $0.0171  0.83%  
ئەلەمنیۆم 
$2,584.50  $26.75  1.02%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.25  $0.0231  1.02%