نرخى نەوت بەرزترین ئاستى لەماوەى حەوت ساڵى ڕابردوو تۆمار کرد
91 دۆلارى تێپەڕاند
نرخى نەوت بەرزترین ئاستى لەماوەى حەوت ساڵى ڕابردوو تۆمار کرد و نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت، 91 دۆلارى تێپەڕاند، گازى سروشتیش بازێکى گەورەى دا.
ئەمڕۆ هەینى، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت، 91 دۆلارى تێپەڕاند، لە مانگى تشرینى یەکەمى 2014 نرخى نەوت گەیشتووەتە ئەو ئاستە، ئێستا نرخەکەى لە 90 دۆلار و 31 سەنتدا جێگیر بووە.
هەروەها نرخى یەک بەرمیل نەوتى ڕۆژئاواى تەکساس (ئەمریکى)، بەرامبەرە بە 87 دۆلار و یەک سەنتە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو ئاڵۆزییەى لەنێوا ڕوسیا و ئۆکرانیا لەلایەک و حوسییەکان و ئیماڕات لەلایەکى دیکە، کە مەترسی لەسەر هەناردەى نەوت دروست کردووە.
لەلایەکى دیکەوە، نرخى گازى سروشتى، بازێکى گەورەى داوە و بە ڕێژەى 12.07% بەرزبووەتەوە و یەک ملیۆن یەکەى گەرمۆکەى بەرامبەرە بە چوار دۆلار و 80 سەنت.