90%ى ئەوانەى لە کەرتى کشتوکاڵ کار دەکەن “دەستى کارى ناوخۆیین”

کۆڕبەندی "کشتوکاڵ داهاتوومانە" لە هەولێر بەڕێوەچوو

لە کۆڕبەندێکدا لە هەولێر، پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ لە هەرێم تاوتوێکرا، تیایدا ئەوە خرایەڕوو، “نزیکەی 90%ی ئەو کەسانەی کە لە پرۆژە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن دەستی کاری ناوخۆیین“.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، جوتیاران و سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندێکدا لە شاری هەولێر گەنگەشەی زیادکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و پرۆژە کشتوکاڵییەکانیان کرد.

فەرمانگەکەى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاندووە، کۆڕبەندەکە لە ژێر ناونیشانی ”کشتوکاڵ داهاتومانە” بەڕێوەچوو و تیایدا بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پاڵپشتیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ سێکتەری کشتوکاڵ و وەبەرهێنەران و جوتیاران دووپات کردەوە.

لاى خۆیەوە، محەمەد شوکری محەمەد سەعید، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانى هەرێم لە کۆڕبەندەکەدا رایگەیاندووە، لە کۆی ئەو پرۆژانەی کە پێشکەش بە دەستەی وەبەرهێنان کراون “10%یان لە سێکتەری کشتوکاڵی بوون”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویش پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵی لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەت و بەرەوپێشچونی پرۆژەکان لە هەرێم، لە کۆڕبەندەکەڕوونکردەوە.

وەزیرى کشتوکاڵ ئاماژەى بەوەشکردووە، “نەخشەڕێگای پلانی وەبەرهێنان لە سێکتەری کشتوکاڵ، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان ئامادە دەکەن.

بەشێک لەو وەبەرهێنەرانەى کە بەشدارییان لە کۆڕبەندەکە کردبوو، ئەوەیان خستوەتەڕوو، نزیکەی 90%ی ئەو کەسانەی کە لە پرۆژە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن دەستی کاری ناوخۆیین“.

وەبەرهێنەران داواشیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، پاڵپشتیی زیاتری جوتیاران بکات، بۆ ئەوەی بتواندرێت ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی دابین بکرێت و کادری کشتوکاڵى پێ بگەیێندرێت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.53  $0.76  1.03%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.18  $1.08  1.54%  
زێڕ 
$2,718.20  $43.30  1.62%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.47  $0.43  1.53%  
گازی سروشتی  
$3.12  $0.217  6.50%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0016  0.08%  
ئەلەمنیۆم 
$2,614.25  $13.25  0.50%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0014  0.06%