جەى پی مۆرگان: ئەمساڵ نرخى یەک بەرمیل نەوت 125 دۆلار تێدەپەڕێنێت
ساڵى 2023 چۆن دەبێت؟
دامەزراوەیەکى نێودەوڵەتى دارایی، پێشبینی کردووە، نرخى بەرمیلێک نەوت لە ئەمساڵدا بۆ 125 دۆلار بەرز ببێتەوە، لەبارەى ساڵى داهاتووشەوە گەشبینە.
جەى پی مۆرگان، کە دامەزراوەیەکى دارایی و بانکییە، پێشبینى ئەوەى کردووە، لە ئەمساڵدا نرخى یەک بەرمیل نەوت 125 دۆلار تێپەڕێنێت.
ئەو بانکە نێودەوڵەتییە، بە هەمان شێوە پێشبینی بۆ ساڵى 2023 پێشبینییەکى ئەرێنییە و پێی وایە، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاو لە ساڵى داهاتوو 150 دۆلار تێپەڕ دەکات.
هەرچەندە نرخى نەوت ئەمڕۆ دابەزینى بەخۆیەوە بینى و نەوتى برێنت لەخوار 84 دۆلارەوە جێگیر بوو، بەڵام دەستپێکى ساڵەکەى بە ئەدایەکى باشەوە دەستپێکرد.
نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت، بەرامبەرە بە 84 دۆلار و 62 سەنت، نەوتى ئەمریکیش یەک بەرمیلى بەرامبەرە بە 82 دۆلار و 42 سەنت.