دانەگاز: بەرهەمهێنانی گازمان لە کۆرمۆر بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرز کردووەتەوە

50% بەرز کراوەتەوە

بەرهەمهێنانى گازى سروشتى لە کێڵگەى گازى کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان، بەراورد بە ساڵى 2018، بە رێژەى 50% زیادی کردووە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیاى دانەگازی ئیماراتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، بەرهەمهێنانى گازى سروشتییان لە کێڵگەى گازى کۆرمۆر لە هەرێمى کوردستان، گەیاندووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بە جۆرێک بەرز کراوەتەوە بۆ 452 ملیۆن پێی سێجار گاز لە ڕۆژێکدا.

دانەغاز ئەوەشی خستووەڕوو، بەراورد بە ساڵى 2018، بەرهەمهێنانى گازى سروشتى لەو کێڵگەیە بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە و ئەوەشی بە “ژمارەى پێوانەیی” ناو بردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا دانەگاز دەڵێت، پلانیان هەیە، ساڵى داهاتوو ئاستى بەرهەمهێنانى گاز لەو کێڵگەیە، بۆ 700 ملیۆن پێ سێجار بەرز بکەنەوە.

دانەگاز بە هاوبەشی لەگەڵ کرێسێنت پێتریلیۆم، لە کێڵگەى گازى کۆرمۆر کار دەکەن.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$71.17  $0.17  0.24%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.61  $0.23  0.34%  
زێڕ 
$2,772.70  $16.80  0.61%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.30  $0.57  1.85%  
گازی سروشتی  
$2.29  $0.022  0.95%  
گازۆلین 
$1.96  $0.0093  0.47%  
ئەلەمنیۆم 
$2,638.75  $12.00  0.46%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.13  $0.0025  0.12%