تێسلا چیتر ڕێگا نادات لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا یاری بکەیت
وەک مەرجێکی سەلامەتی
تێسلا بڕیاریاریدا بۆ لەمەودوا، ڕێگا نەدات لە سیستمی خودشۆفێریدا، شۆفێرەکە یاریی ڤیدیۆیی بکات.
دەستەی ڕێکخستنی سەلامەتیی هاتوچۆ لە ڕێگای خێرای ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای تێسلا پێی ڕاگەیاندوون، لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی سیستمی خودشۆفێرییان هەیە، بەرنامەکانی نوێ دەکاتەوە، بۆ ئەوای لەکاتی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان، ڕێگا نەدرێت یاریی ڤیدیۆیی بکرێت.
سیستمی پاسنجەر پلەی، یارییەکانی لەسەر شاشەی ئۆتۆمبێلەکە بەردەست خستووە، کە شۆفێر و سەرنشین دەتوانن یاری بکەن.
گۆڕینی ئەو سیستمە، لەسەر داوای دەستە ئەمریکییەکەیە چونکە پێیان وایە، هۆکارێکە بۆ نەمانی بیر و هۆش، کە سەر بۆ ڕوداوی هاتوچۆ دەکێشێت.